بۆ مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕێى پاره‌ى به‌غداین

وەزارەتی دارایی

بۆ مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕێى پاره‌ى به‌غداین

ئەو پارەیەی کە ئەمه‌ریکا بۆ پێشمەرگەی ناردووە، نایەتە وەزارەتی دارایی

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیه‌نێت، ئەو پارەیەی کە ئەمه‌ریکا بۆ پێشمەرگەی ناردووە، نایەتە وەزارەتی دارایی و ڕاستەوخۆ دەچێتە وەزارەتی پێشمەرگە و بەسەر لیواکانی وەزارەت-دا دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی"حکومەت چاوەڕێی ناردنی پارەیە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، بۆئەوەی مووچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگەو ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایش دابەش بکات".

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ جێگرى سوپاسالار له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، رایگه‌یاند، پاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوكارى پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ بانكى كوردستان، له‌ هه‌ولێر و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ده‌كرێت.

لیوا قاره‌مان كه‌مال، راگه‌یاند"پاره‌كه‌ گه‌یشتووه‌و ئه‌م هه‌فته‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ده‌كرێت، به‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران