فەرماندەیەکی پلە بەرزی داعش لە موسڵ کوژرا

  • کۆدی هه واڵ : 817845
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی
Brief

هێزە سەربازیەکانی عێراقی"عبدالرحمن الانصاری" فەرماندەی داعشیان لە ناوچەی کۆنی موسڵ کوشت.

هێزە سەربازیەکانی عێراقی"عبدالرحمن الانصاری" فەرماندەی داعشیان لە ناوچەی کۆنی موسڵ کوشت. 

بە پێی هەواڵ دەری ئهلی بەیت .ع. ابنا: هێرشی هێزە ێراقیەکان لە ناوچەی کونی موسڵ بەردەوامە .
ئەم هێزانە دەیانەوێت لە نزیک ترین کات دا دەس بگرن بە سەر پردی ئاسنی نێوان ڕوژ هەڵات و ڕۆژ ئاوای موسڵ.

قەناسەکانی داعشی بە خۆ حەشاردان لە بینا بەرزەکانی بەرامبەر پردەکە ئازاد کردنی ئەم پردەییان ئەستەم کردوە و هێزەکان زور بە هێواشی دەچنە پێشەوە.

هەروەها هێزە سەربازیەکانی عێراق "عبدالرحمن الانصاری" فەرماندەی داعشیان لە ناوچەی کۆنی موسڵ کوشت، کوشتنی ئەم فەرماندەپلە بەرزە کاریگەریەکی خراپی لە سەر هێزە چەکدارە کانی داعش هەبوو.

لە ئەم ڕۆژانەدا بە کەم بونەوەی ڕوبەری ناوچە داگیر کراوەکانی داعش لە موسڵ زۆرێک لە فەرماندەکان و پلە بەرزانی ئەم گروپە تیرۆرستیە موسڵیان بە جێ هیشتوە.

ئەگەر ئەم پردە ئاسنیەی شاری موسڵ بە دەستی هێزە عێراقیەکان ئازاد بکرێت ئەوا سێهەمین پرد دەبێت کە ئازاد دەکرێت ، لە شاری موسڵ پێنج پرد هەیە بە سەر ڕوباری دیجلەوە کە تا ئێستا دوانیان لە چنگی هێزە تیرۆرستەکان ئازاد کراوە.

هێزە عێراقیەکان تاکو ئێست هەموو گەڕەکەکانی بەشی خۆرهەڵاتی موسڵیان کۆنترۆڵ کردوە و زیاتر لە 30%گەڕەکەکانی بەشی خور ئاواش ئازاد کراوە و لە تیرۆرستان پاک کراوەتەوە.

شاری موسڵ یەکێک لە شارە گەورەکانی عێراقە کە لە بکوری عێراق دایە . موسڵ گەورەترین شارە کە تا ئێستا کەوتوەتە ژێر دەستی داعشەوە، ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی ئەم گروپە ترۆرستیە لە ئەم شارەوەبوو کە خۆی بە سەرۆک و خەلیفەی ئەم گروپە ناو برد .

...............


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران