هێزە عێراقیەکان

چوار گەڕەک لە ڕۆژئاوای موسڵ کۆنترۆڵ کرايەوە

  • کۆدی هه واڵ : 816829
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

بڵێسەی ئاگری شەڕی موسڵ هێشتا لەبەرزبوونەوەدایە و وتارەکەی ئەمدواییەی سەرۆکى ڕێکخراوى داعشیش کە تیایدا دانی بە شکستی چەکدارەکانی لەشەڕی موسڵدا نابوو، هێندەی تر ورەی چەکدارەکانی دابەزاندووە.

لە دوای تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ بەسەر ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵدا، هێزە عێراقییەکان توانیویانە چوار گەڕەک لەو بەشەدا کۆنتڕۆڵبکەنەوە.

بڵێسەی ئاگری شەڕی موسڵ هێشتا لەبەرزبوونەوەدایە و وتارەکەی ئەمدواییەی سەرۆکى ڕێکخراوى داعشیش کە تیایدا دانی بە شکستی چەکدارەکانی لەشەڕی موسڵدا نابوو، هێندەی تر ورەی چەکدارەکانی دابەزاندووە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵدا کە ٤٩ گەڕەکی لەخۆگرتووە، هێزە عێراقییەکان لە ماوەى ڕابردوودا چەند ناوچەیەکی گرنگیان لە بەری ڕۆژئاوای شارەکە وەک گەڕەکەکانی مەئمون و تەیەران و جوسق و وادی حەجەر و  فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى و سەربازگەی غەزلانی و کارگەی شەکر و ژمارەیەک گوند کۆنتڕۆڵکردووەتەوە، ئێستاش گەڕەکەکانی عەگیدات و مەنسور و دندان و نەبی شیت شەڕی توند بەخۆیانەوە دەبینن.

لە دواین پێشڕەویشدا پۆلیسى فیدڕاڵى عێراق ڕایگەیاند، لە گەڕەکى عەگیدات دەستیانگرتووە بەسەر باڵەخانەى ڕادیۆى بەیانى سەر بەداعش دا.

دوای ئەوەش کە هێزە عێراقییەکان توانیان گوندی دامرچی لەنزیک شارۆچکەی (بادوش) کۆنتڕڵبکەنەوە، هێزەکان لەدەروازەی شاۆچکەکە نزیکبوونەتەوە و لە ئامادەباشیدان بۆ هێرشکردنەسەری کە ٣٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ دوورە.

لە هێرشێکی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیشدا کە پێگەیەکی داعشیان کردبووە ئامانج، ئەبو ڕەحمان ئەنساری بەرپرسی (جوندولخەلافەت) و شەش ئەمیری داعش لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ کوژران.

لەلایەکی ترەوە ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەپێی کۆمەڵێک نیشانە کە لە جەستەی پێنج منداڵ و ٢ ژن لە نەخۆشخانەیەکی نزیکی موسڵ وەریانگرتووە، ئەگەر هەیە لە شەڕی موسڵدا ماددەی کیمیایی بەکارهاتبێت.

لەگەڵ پەرەسەندی شەڕەکەشدا ئاوارابوونی هاوڵاتیان لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ زیادیکردووە کە نزیکەی ٨٠٠ هەزار کەس تیایدا گیریان خواردووە، هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵیش ٣٠٠ خێزانیان لە گەڕەکەکانی (جوسق) و (تەیەران) بۆ کەمپەکانى حەمام عەلیل گواستووەتەوە.

لای خۆشیەوە ستیڤان دۆگریک وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدووری زانی لە ڕێگەی ئاسمانەوە یارمەتیی مرۆیی بەسەر دانیشتوانی ڕۆژئاوای شاری موسڵدا هەڵبدرێتەخوارەوە.

لە دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشى ڕۆژئاواى موسڵەوە کە لە ١٧ ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢١٤ هەزار کەس ئاوارەبوون و لەو ژمارەیەش ١١٨ هەزاریان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

.............


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران