چه‌كدارێكی‌ داعش ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌ سه‌ر زیاتر له‌200 ژن و 500 كه‌سیشی‌ كوشتووه‌

  • کۆدی هه واڵ : 812507
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

چه‌كدارێكی‌ زیندانیكیراوی‌ داعش ده‌ڵێت، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ر زیاتر له‌200 ژن له‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانی عێراق و 500 كه‌سیشی‌ كوشتووه‌.

چه‌كدارێكی‌ زیندانیكیراوی‌ داعش ده‌ڵێت، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ر زیاتر له‌200 ژن له‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانی عێراق و 500 كه‌سیشی‌ كوشتووه‌.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: ئاژانسی ڕۆیته‌رز، چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ دوو چه‌كداری‌ داعش له‌زیندانه‌كانی‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامداوه‌و، یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ كه‌به‌وته‌ی‌ خۆی‌ تائێستا له‌هیچكام له‌كرده‌وه‌كانی‌ په‌شیمان نییه‌، بۆئاژانسه‌كه‌ چیرۆكی‌ تاوانه‌كانی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.

عه‌مار حسێن، ته‌مه‌ن 21 ساڵ ناوی‌ ئه‌وچه‌كداره‌ی‌ داعشه‌ له‌زیندانه‌كانی‌ سلێمانی‌ كه‌به‌درێژایی ڕۆژ له‌ناو ژووره‌ بچووكه‌كه‌ی قورئان ده‌خوێنێ تاببێته‌ كه‌سێكی باش.

عه‌مار، كه‌ له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری كه‌ركوك ،كه‌ تێیدا 99 كه‌س شه‌هیدبوون و  63 داعش كوژران، له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی‌ ڕابردوو به‌دیل كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، ده‌ڵێت، ئه‌میره‌كانی و سه‌ركرده‌كانی خۆجێی داعشی گلۆپی سه‌وزیان بۆهه‌ڵكردوون بۆ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ژنانی ئێزیدی و ژنانی تر به‌خواستی‌ خۆیان.

هه‌روه‌هاوتویه‌تی‌، له‌ماڵێك بۆ ماڵێكی تر له‌ناو ژماریه‌ك له‌شاره‌كانی عێراقی گه‌ڕاوه‌و ده‌ستدرێژیكردووه‌ته‌ سه‌ر ژنانی تائیفه‌ی ئێزیدی و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی تری عێراق و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌ سه‌ر زیاتر له‌200 ژن .

به‌رپرسانی ئاسایشی هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندوه‌، به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدابووه‌ كه‌عه‌مار حسێن، ده‌ستدرێژی و كوشتنی‌ ئه‌نجامداوه‌.

عه‌مارخۆی‌ دانبه‌وه‌داده‌نێت، كه‌له‌ڕۆژی چوونی بۆ ناو ڕیزه‌كانی داعش له‌ساڵی 2013ه‌وه‌تا ده‌ستگیركردنی‌ نزیكه‌ی‌ 500 كه‌سی‌ كوشتووه‌ ده‌ڵێت"ئه‌وه‌ی كوژرا كوژرا و ئه‌وه‌ی سه‌ری بڕا سه‌ربڕدرا".

به‌پێی ئاژانسه‌كه‌، شایه‌تحاڵه‌كان و به‌رپرسانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه‌، كه‌ چه‌كدارانی داعش ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ژنانی ئێزیدی دوای ئه‌وه‌ی داعش هێرشی‌ كردووه‌ته‌ سه‌ر باكوری عێراق له‌ساڵی 2014.

ئاشكراشیانكردووه‌، ژماریه‌كی زۆر له‌ژنانی ئێزیدییان ڕفاندووه‌و كردویانن به‌سه‌بایه‌و كه‌سوكاره‌كانیان كه‌له‌ره‌گه‌زی نێربوون كوشتویانن.

عه‌مار باسله‌ڕاهێنانی‌ ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌میره‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر كوشتن"سه‌ره‌تا زۆر سه‌ختبوو به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاسانتر ده‌بوو، چه‌ند جارێك 7حه‌وت بۆ هه‌شت تا 30 و 40 نه‌فه‌رمان له‌پشتی قه‌ڵا له‌شه‌نگال ده‌برد بۆ بیابان و ده‌مانكوشت له‌كۆتاییدا هیچ دوودڵ نه‌بووم له‌ كوشتن".

عه‌مار، كوشتنی‌ به‌شتێكی‌ زۆر سروشتی‌ وه‌سفكردووه‌، "ئه‌وانم داده‌نیشاندو چاویانم ده‌به‌ست و دواتر فیشكم ده‌نا به‌سه‌ریانه‌وه‌ شتێكی زۆر سروشتی بوو".

عه‌مار باسیله‌ژیانی‌ خۆیی‌ كردووه‌ پێش چونی‌ به‌ناوداعش، به‌وته‌ی‌ خۆی قوربانی ناو ژیانی سه‌خت بووه‌ كه‌له‌ناو خانوویه‌كی خراپ و ژیانی هه‌ژاری له‌شاری مووسڵ  ژیاوه‌"دۆخی مادیمان زۆر خراپبوو سه‌ختبوو ماڵ نه‌بوو و كه‌س نه‌بوو ئامۆژگاریم پێبدات و باوكم مردووه‌و دایكم شویكردووه‌ من و داپیرم به‌ ته‌نیا له‌ماڵ پێكه‌وه‌ ده‌ژیاین".

زیندانییه‌ توندڕه‌وه‌كانی پێشووتر دروشمی ئاینییان له‌سه‌ردیواری كۆنكرێتی زیندانه‌كه‌ نوسیوه‌، عه‌مار حسێن ته‌نیا خاوه‌نی‌ به‌تانیه‌ك و قورئانێكه‌ و قاپێكی شۆربا و هه‌ندێك برینج له‌ژووره‌كه‌ی‌ بووه‌.

ئه‌وچه‌كداره‌ زیندانكراوه‌ی‌ داعش، له‌ته‌مه‌ی‌ 14 ساڵییه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی مه‌لای مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یانه‌وه‌ سه‌ره‌تاكانی‌ ئیسلام فێربووه‌و، دواتر چووه‌ته‌ ناو ڕیزه‌كانی قاعیده‌و دوای‌ ئه‌وه‌ بووه‌ به‌ داعش كه‌باڵی قاعیده‌ بووه‌ له‌عێراق.

فه‌رمانده‌یه‌كی‌ دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌زیندانییه‌كی‌ تری‌ داعش كردووه‌،  كه‌ناوی غه‌فار عه‌بدولڕحمان بووه‌.

غه‌فاری‌ ته‌مه‌ن 31 ساڵ، یه‌كێك بووه‌ له‌پاسه‌وانی خاڵی پشكنین و به‌رپرسی پشتیوانی لۆجستی داعش بووه‌.

ئه‌وچه‌كداره‌ دانی‌به‌وه‌داناوه‌، به‌شداری له‌هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر كه‌ركوك كردووه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ گوله‌باران كردووه‌ به‌ڵام ده‌ڵێ كه‌سی‌ نه‌كوشتووه‌.

غه‌فار له‌گه‌ڵ برایه‌كی‌ چوونه‌ته‌ ناو داعش و به‌وته‌ی‌ خۆی‌، ناچاربوون ئه‌وكاره‌ بكه‌ن چونكه‌ ڕێكخراوی داعش ده‌یانكوشت چونكه‌ ئه‌وان فه‌رمانبه‌ری حكومی بوون.

غه‌فار عه‌بدولڕه‌حمان، له‌كاتی چاوپێكه‌وتن هیچ توڕه‌یی پێوه‌دیار نه‌بووه‌و سه‌رو ڕیشێكی‌ درێژی‌ هه‌بووه‌.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران