پوتین نامه‌یه‌كی‌ ده‌ستنوس ئاڕاستەی فواد مەعسوم دەکات

  • کۆدی هه واڵ : 867064
  • سه ر چاوه : Knn
Brief

سه‌رۆكی‌ روسیا، نامه‌یه‌كی‌ ده‌ستنوس ده‌نێرێت بۆ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق

 ‌سه‌رۆكی‌ روسیا، نامه‌یه‌كی‌ ده‌ستنوس ده‌نێرێت بۆ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ‌و پابه‌ندبونی‌ حكومه‌تی‌ مۆسكۆ به‌ یه‌ك پارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق ‌و هاوكاریكردنی‌ به‌غدا دووپات ده‌كاته‌وه‌.

نوسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانیی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆماری‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار پێشوازیی‌ له‌ وه‌فدێكی‌ روسیا كردوه‌ ‌و تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان عێراق ‌و روسیایان كردوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار، ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی‌ روسیا له‌ عێراق، نامه‌یه‌كی‌ ده‌ستنوسی ڤلادیمێر پۆتنی‌ سه‌رۆكی‌ روسیای‌ داوه‌ته‌ مه‌عسوم، كه‌ تێیدا سه‌رۆكی‌ روسیا پشتیوانیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق دووپاتكردوه‌ته‌وه‌.

پۆتن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، حكومه‌تی‌ مۆسكۆ ئاماده‌یه‌ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا بكات، داوای‌ پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان عێراق ‌و روسیاشی‌ كردوه‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران