ترەمپ

پلانێکمان بەدەستەوەیە بۆ لە ناوبردنی داعش لە هەموو جیهان دا

  • کۆدی هه واڵ : 815131
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

رایگەیاند داعش بووەتە هەڕەشە لەسەر هەموو ئایین و پێکهاتەکان و، پلانێکیان بەدەستەوەیە بۆ سڕینەوەیان لە جیهان.

دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند داعش بووەتە هەڕەشە لەسەر هەموو ئایین و پێکهاتەکان و، پلانێکیان بەدەستەوەیە بۆ سڕینەوەیان لە جیهان.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتارێكی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێشکەش کرد و گوتی، ناتوانن رێگە بدەن تیرۆر پەلی زیاتر بهاوێژێت و بۆ سەلامەتی ئەمریکاش رێوشوێنی دیکەی وردتر دەگرنە بەرد.

ترەمپ دوای هاتنە سەر کاری داوای لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی کردبوو، پلانیک لە ماوەی یەک مانگدا دابڕێژن بۆ لەناوبردنی داعش، پنتاگۆنیش پلانێکی ئامادەکرد و پێشکەشی کۆشکی سپی کردووە.

ترەمپ لەبارەی داعش گوتی "داعش تۆڕێکی لە یاسا دەرچوون و منداڵ، ژن، پیاوانی موسڵمان و مەسیحی دەکوژن، بۆیە لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریکا لە جیهان کاردەکەین بۆ سڕینەوەیان لەسەر زەوی".
 
لەگەڵ ئەوەی هێشتا ناوەڕۆکی پلانەکەی پنتاگۆن دیار نییە، بەڵام بەگوێرەی فەرماندە سەربازییە باڵاکانی سوپای ئەمریکا، پنتاگۆن پلانەکەی فراوانتر کردووە و جگە لە داعش، گرووپ و رێکخراوە ئیسلامییە تووندڕەوەکانی دیکەش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە، لەوانە رێکخراوی قاعیدە.

پنتاگۆن هەروەها لە پلانەکەیدا داوا دەکات دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا، بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکان لە عێراق، سووریا و یەمەن.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران