حەشدی شەعبی

پرۆسەی كیوماڵكردنی گرتوخانەی بادوشی دەستیپێكردووە

  • کۆدی هه واڵ : 815435
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

حەشدی شەعبی دەستپێكردنی پرۆسەی كیوماڵكردنی گرتوخانەی " بادوش"ی لەباكوری خۆرئاوای موسڵ راگەیاند كەلەلایەن تیمەكانی فیرقەی زرێپۆشی 9 لە سوپای عیراق و بە پشتیوانی لیوای 26ی حەشد ئەنجامدەدرێت.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابناحەشدی شەعبی لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەهێرشێكی هێزە هاوبەشەكاندا تونراوە بگەنە دەروازەكانی شارۆچكەی بادوش ، لەئێستاشدا ئەو هێزانە گرتوخانەی شارۆچكەكە كیوماڵ دەكەن بەئامانجی دۆزینەوەی ئەو چەكدارانەی داعش كە گومان دەكرێت خۆیان حەشاردابێت.

هاوكات حەشدی شەعبی بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ پەلامارێكی چەكدارانی داعشیان لە نزیك بازگەی سەرەكی تلكێف لە باكوری موسڵ تێكشكاندووە.

حەشدی شەعبی دەڵێت: چەكدارانی داعش لەو پەلامارەیاندا ناوچەی سادەو بعویزە-یان لەنزیك بازگەی تلكێف كردۆتە ئامانج، بەڵام لەلایەن لیوای 30ی حەشدەوە بەرپەرچدراونەتەوە و ژمارەیەك چەكداری داعشیان كوشتووەو ژمارەیەك چەكداری تریش هەڵاتوون.

..........


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران