كونسوڵی‌ ئێران له‌ هه‌ولێر

پرسه‌ نامه‌یه‌ك بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نێرێت

  • کۆدی هه واڵ : 818616
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

سه‌ركونسوڵی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ پرسه‌ نامه‌یه‌ك ماته‌مینی‌ ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كرد،

مورته‌زا عیبادی‌ سه‌ركونسوڵی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ پرسه‌ نامه‌یه‌كی ماته‌مینی‌ ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد،

ئه‌مه‌ ده‌قی‌ بروسكه‌كه‌یه‌.

به‌ڕێز/ جه‌نابی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
سڵاو:
به‌وپه‌ڕه‌ی‌ دڵته‌نگییه‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی هاوسه‌ری‌ به‌ڕێزتان خاتوو شوعله‌مان بیست، پرسه‌نامه‌ی‌ خۆمان ئاڕاسته‌ی‌ جه‌نابتان ‌و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و له‌ خوداوه‌ندی‌ گه‌وره‌ داواكارین كۆچكرد و پایه‌به‌رز بكات ‌و به‌خشنده‌یی خۆی‌ ببه‌خشێت، بۆ كه‌سوكاره‌كه‌شی‌ داوای‌ سه‌برو خۆڕاگری‌ ده‌كه‌ین.
انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون
مورته‌زا عیبادی‌
سه‌ركونسولی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران