وەزیری بەرگریی ئەمریکا و بارزانی کۆبووەوە

  • کۆدی هه واڵ : 812302
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

دوای کۆبووەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: "دوای کۆبووەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە".

لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، یەکەمجارە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ کۆدەبێتەوە.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 16-2-2017 گەیشتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و پێشنیوەڕۆی هەینی 17-2-2017 لەگەڵ ئێدوارد نەعلبەندیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و شاندی یاوەری کۆبووەوە.

لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له‌ میونشن 30 سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان و 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان بەشدارییان کردووە.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران