عەبادی

هەڵ کردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک یاسایی نییە

  • کۆدی هه واڵ : 819026
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی
Brief

دەستووری عێراقی بەروونی دەسەڵاتەکانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان و دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا دیارییکردووە

گوتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی رایدەگەیێنێ، پێویستە تەنیا ئاڵای عێراق لە کەرکووک هەڵبکرێت و هەڵکردنی ئاڵای کوردستانیش لەو شارە نادەستوورییە و هەڵسوکەوتی تاکلایەنەش رەتدەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەلی بەیت .ع. ابنا: سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،"دەستووری عێراقی بەروونی دەسەڵاتەکانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان و دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا دیارییکردووە. هەروەها دەسەڵاتی ئەو پارێزگایانەش دیاریکراون، کە سەر بە هیچ هەرێمێک نین، کەرکووک یەکێکە لەو پارێزگایانە".

جگە لەوانەش، حەدیسی دەڵێت "لە 2003ەوە عورفێکی سیاسی هەیە کاری پێدەکرێت، بۆیە بۆ هیچ لایەنێک نییە پێچەوانەی ئەمە هەنگاو بنێت. لەگەڵ پارێزگاکان لێژنەیەکی باڵای هاوئاهەنگییان هەیە و بەشێوەیەکی خولی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدەدەن و هیچ گرفتێکیش نەبووە".

لەبارەی ئەوەی کەرکووک ناوچەیەکی کێشەلەسەرە لەنێوان هەولێر و بەغدا، دەکرێت ئاڵای هەردوو لای تێدا هەڵبکرێت، گوتەبێژی نووسینگەی عەبادی دەڵێت "تاوەکو ئێستا ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵین، بۆیە لە ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان جگە لە ئاڵای عێراق، نابێت هیچ ئاڵایەکی دیکە لەسەر فەرمانگەکان هەڵبکرێت، ئەمە تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە و کەرکووکیش لە چوارچێوەی ئەو پارێزگایانەدایە و پێویستە تەنیا پابەندی هەڵکردنی ئاڵای عێراق بێت".

سەعد حەدیسی دەڵێت، هەر رێوشوێن و هەڵسوکەوتێکی تاکلایەنە لەلایەن حکومەتی خۆجێی هەر پارێزگایەک رەتدەکرێتەوە و پێچەوانەی دەستوور و دەسەڵاتەکانە.

حەدیسی دەشڵێت، هەرێمی کوردستان یاسای ئیدارەی پارێزگاکان نایگرێتەوە و پەرلەمان و حکومەت و یاسای تایبەتی خۆی هەیە، بۆیە ئاڵای کوردستان لە تەک ئاڵای عێراق هەڵکراوە و، هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام بۆ پارێزگاکانی دیکە، ئەمە پێچەوانەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانە.

لەبارەی هەڵوێستی تورکیا لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "ئەمە پرسێکی نێوخۆییە و، پەیوەندی بەهیچ وڵاتێکی دیکەوە نییە".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران