هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ لە کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌

هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ لە کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ ده‌ستوری‌ خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌ردانی‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ده‌نگده‌رانی‌ كرد له‌ به‌غدا و كارتی‌ ده‌نگدانی‌ وه‌رگرت و له‌ په‌راوێزی‌ ئه‌و سه‌ردانه‌یدا رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی‌ ده‌ستوری‌ خۆیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ سیاسه‌تمه‌داران قسه‌ی‌ له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ن.

عه‌بادی‌ وتیشی‌: ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ واده‌ی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ دیاریكردوه‌.

عه‌بادی‌ داواشی‌ له‌ هاوڵاتیان كرد كارتی‌ ده‌نگدان وه‌ربگرن و به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن، چونكه‌ وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت: عێراق له‌سه‌ر رێڕه‌وه‌ی‌ راستی‌ خۆی‌ ده‌ڕوات.

سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان روبه‌ڕوی‌ شه‌ڕی‌ داعش و قه‌یرانی‌ نرخی‌ نه‌وت بوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ عێراق به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه‌ ده‌كات ده‌بێت پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی‌ خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران