نەخشەی نوێ لە ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکانی داعش لە تەلەعفەر

  • کۆدی هه واڵ : 850513
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
فەرماندی موشتەرەکی هێزەکانی عێراق، نەخشەیەکی نوێ لە ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکانی خۆیان و ئە بەشەی کە لە ژێر دەستی داعش ماوەتەوە، لەتەلەعفەر بڵاو دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: فەرماندی موشتەرەکی هێزەکانی عێراق، نەخشەیەکی نوێ لە ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکانی خۆیان و ئە بەشەی کە لە ژێر دەستی داعش ماوەتەوە، لەتەلەعفەر بڵاو دەکەنەوە.

لە ئەم نەخشەیەدا ناوچە ئازاد کراوەکان بە ڕەنگی سەوز، و ناوچەکانی ژێر دەستی داعش بە ڕنگی خۆڵەمێشی دیاری کراوە.
ئەو ناوچانەی کە شەڕ و پێکدادان بەردەوەمە بە ڕەنگی سور دیاری کراوە.

ئەم نەخشەیە هەروەها میحوەرەکانی جیاواز کە هێزەکانی عێراق ئوپراسیونێ ئازاد سازی تەلەعفەر ئەنجام دەدەن نیشان دەدات.
ئوپراسیونی کۆنترۆڵ کردنەوەی تەلەعفەر یەکشەنبەی ڕابردو بە فەرمانی حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەکانی عێراق، دەستی پێ کرد.


حەشدی شەعبی ئەمڕۆ جومعە توانی گوندی "مشیرفه" لە خۆر ئاوای ناحیەی المحلبیه لە خۆر هەڵاتی تەلەعفەر ئازاد بکات.

لە ئەم ئوپراسیونە دا، ژمارەیەک لە داعشیەکان کوژران.


سەرلەشکەر ڕائد جودت فەرماندەی پولیسی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی پولیس و حەشدی شەعبی ڕۆشتنە ناو ناوچەی "سعد" لە باکوری خۆرئاوای تەلەعفەر و سەدا شەستی ئەم ناوچەیەیان کونتڕۆڵ کردەوە.

حەشدی شەعبی هەروەها ڕایگەیاند ناوچەکانی "حی العکابات" و "تل علان الکبیر" و "تل علان الصغیر" لە چنگی تیرۆرستانی داعش،لە تەلەعفەر کونتڕۆڵ کرایەوە.

فەرماندەی ئوپراسیونی "قادمون یا تلعفر" ڕۆژی جومعە لە ئازاد بونی ناوچەی "النداء" و باسی لە هێرش کردنە سەر ناوچەی "الطلیعه" کرد.

سەرلەشکەر عبدالامیر رشید یار الله فەرماندەی ئوپراسیون تاکیدی کرد: تیپی پیادەی ئاسنین و تیپی ۲٦ حەشدی شەعبی ناوچەی "الخضراء"ی ئازاد کردوەتەوە و ئاڵای عێراقیان لە ئەم ناوچەیەدا بەرز کردەوە.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران