مەرجەکانی عەبادی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان چیه

مەرجەکانی عەبادی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان چیه

گوتەبێژی عەبادی دەڵێت سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان کێشەی ناردنی مووچە چارەسەردەکات

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێ، سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کێشەی ناردنی مووچە چارەسەردەکات، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی و رادەستکردنی دەروازەکانیش مەرجی پێدانی مووچەن لەلایەن بەغداوە بە فەرمانبەرانی کوردستان.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "هەولێر بەفەرمی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی و پابەندبوونی بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کە پێش چەند رۆژێک دەریکرد و جەختی لەسەر نادەستووری جیابوونەوە و گشتپرسی کردەوە، وەڵامی بەغدای نەداوەتەوە".

سەعد حەدیسی لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتیشی: "هەولێر هێشتا رازی نەبووە دەروازە سنوورییەکان رادەستی دەسەڵاتی فیدراڵی بکات، هاوکات حکومەتی عێراق چاوەڕوانی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان لەبارەی گشتپرسی و دەروازەکانەوە".

گوتەبێژی نووسینگەی عەبادی جەختیشی کردەوە: "سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان کێشەی ناردنی مووچە چارەسەردەکات".


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران