مۆزه‌خانه‌ی‌ موسڵ كۆنترۆڵ كرایه‌وه‌

  • کۆدی هه واڵ : 816522
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ ته‌نها په‌یكه‌ری‌ روخاوو پارچه‌ شوێنه‌وای‌ شكێنراوه‌.

سوپای عێراق مۆزه‌خانه‌ی موسڵ كۆنترۆڵده‌كاته‌وه‌و گه‌ڕه‌كی مه‌نسوریش گه‌مارۆ ده‌دات، به‌رپرسی‌ كرده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ داعشیش له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ده‌واسه‌ كوژرا.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: له‌دوای‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ موسڵ، حكومه‌تی‌ عێراق رێگه‌ی‌ به‌ رۆژنامه‌نوساندا وێنه‌ی‌ ئێستای‌ ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ بگرن، ئه‌وه‌ی‌ ده‌بینرێت له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ ته‌نها په‌یكه‌ری‌ روخاوو پارچه‌ شوێنه‌وای‌ شكێنراوه‌.
میدیاكان له‌زاری‌ به‌رپرسانی‌ سوپای‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌دا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێشڕه‌وییان كردوه‌و توانیویانه‌ مۆزه‌خانه‌ی موسڵ له‌به‌ری‌ خۆرئاوای‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشترو له‌كاتی‌ داگیركردنیدا زۆربه‌ی‌ په‌یكه‌رو پارچه‌ شوێنه‌وارییه‌كانی‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ له‌ناوبران، هاوكات گه‌ره‌كی مه‌نسوریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سوپاوه‌ گه‌مارۆدراوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌  عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ گه‌ڕه‌كی‌ ده‌واسه‌دا، سه‌ركرده‌یه‌كی‌ گروپی‌ تیرۆرستی‌ داعش به‌ناوی‌ نكته‌ل ئه‌حمه‌د عوبێد میعماری‌ ناسراو به‌ ئه‌بو عومه‌ر كوژراوه‌.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌، ئه‌و تیرۆرسته‌ به‌رپرسی‌ كرده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ داعش بوه‌ له‌به‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵ.


...........


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران