ملیۆنێك ‌و 500 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ شاری موسڵ

  • کۆدی هه واڵ : 871125
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

بەهاوكاریی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین دەكرێت.

تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك ‌و 500 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ موسڵ، فەرماندەی تەندروستی موسڵ دەڵێ: بەهاوكاریی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین دەكرێت.

بەگوێرەی ئامارێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، دوای كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە، تائێستا ژمارەی ئەو ئاوارەنەی گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ ‌و حاڵی خۆیان، ملیۆنێك ‌و 500 هەزار كەسی تێپەڕاندوە ‌و بەردەوامیش ئاوارەكان دەگەڕێنەوە.

رۆژنامەی سەباح لە زاری لەیس حەبابە بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی نەینەواوە بڵاویكردۆتەوە، بەشێكی باش لە خزمەتگوزارییەكان لەناو شاری موسڵ دابین كراون.

وتوشیەتی: رێكخراوی تەندروستیی جیهانی (who) هاوكاریی باشی كردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەرتی تەندروستی لە ناو شاری موسڵدا.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران