لەحاڵەتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا هەموو مافەكانی كورد دەفەوتێت

  • کۆدی هه واڵ : 853977
  • سه ر چاوه : ckb.abna24
Brief

عەبادی هۆشداری دەدات لەوەی بریاری ریفراندۆم ناتوانرێت تاكلایەنە ئەنجامبدرێت و لەحاڵەتی ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەدا هەموو مافەكانی هاوڵاتیانی كورد دەفەوتێت

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق،  هۆشداری دەدات  لەوەی بریاری ریفراندۆم ناتوانرێت تاكلایەنە ئەنجامبدرێت و  لەحاڵەتی ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەدا هەموو مافەكانی هاوڵاتیانی كورد دەفەوتێت.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ـ ابنا ـ دوێنێ لەمیانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی  وەزیرانی عێراقدا، تاوتوێی بابەتی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كراوە، و تیایدا عەبادی جەختیكردووەتەوە، كە  بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم نادەستوورییە و هەروەها پێچەوانەی هەموو یاسا كارپێكراوەكانی عێراق، و تەنانەت یاسا ناوخۆییەكانی خودی هەرێمیشە.

جەختیشیكردووەتەوە لەسەر پاراستنی یەكێتی عێراق، و پابەندبوون بە دەستوور، و دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

ڕونیشیكردووەتەوە كە " بریاری ریفراندۆم ناتوانرێت تاكلایەنانە ئەنجامبدرێت و ئێمە لە یەك وڵاتدا دەژین ، و چەندین پەیوەندی مێژوویی، و چارەنووسساز، و خەبات  پێكەوەیی دەمانبەستێتەوە، و چارەنووسمان یەكە، و ناكۆكی و شەڕمان لە سەردەمی رژێمی پێشوودا تاقیكردووەتەوە، و كارەساتی بۆ دروستكردین، و   هاوكاریمان ئەزموونكرد، و لەئەنجامدا لەشەڕی دژی داعشدا سەركەوتین."

عەبادی وتەكەی ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێم كردووە و ڕایگەیاندووە " ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆك وەزیران بۆ هەموو عێراقییەكانە، و ئێمە سوورین لەسەر جێبەجێكردنی هەموو هیوا و خۆزگەكانتان و دابینكردنی ژیانی ئارام بۆ هەمووتان، هاوڵاتیانی كورد لە عێراق لەماوەی پێكەوەژیاندا لەدوای ساڵی2003  ئەوەندە مافیان بەدەستیانهێنا، كەلەسەدەكانی ڕابروودا بەدەستیان نەهێناوە ، و ئەمەش مافی خۆیانە چونكە ئەوان هاوڵاتی پلە یەكن وەكو عێراقییەكانی دیكە."

ئاماژەشیكردووە بەوەی  " لە خەمخۆریم بۆ كوردەكان وەكو هاوڵاتیانی عێراقی و بەپێی ئاگاداریم لەوەی ڕوودەدات،  من دەزانم كە ئەو هەنگاوانەی دەگیرێنەبەر بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەوا دەبێتە هۆی فەوتانی هەموو ئەوەی هاتووەتەدی."


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران