حه‌شدی‌ عه‌شایه‌ری‌

له‌ سنوری‌ خۆرئاوای‌ ئه‌نبار 25 گوند به‌ته‌واوی‌ پاككراونه‌ته‌وه‌

  • کۆدی هه واڵ : 869171
  • سه ر چاوه : Knnc
Brief

‌هێزه‌كانی‌ عێراق به‌رده‌وامن له‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كان له‌ پاشماوه‌كانی‌ داعش

حه‌شدی‌ عه‌شایه‌ری ده‌ڵێت: 25 گوند له‌ خۆرئاوای‌ ئه‌نبار پاككراونه‌ته‌وه‌، حه‌شدی‌ شه‌عبیش ناوچه‌كانی‌ بادیه‌ ‌و جه‌زیره‌ به‌ته‌واوی‌ كۆنترۆڵ ده‌كات.

فه‌رمانده‌یی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامن له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان، به‌ئامانجی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ده‌شتایی‌ ‌و ناوچه‌ دوره‌ده‌ست ‌و سه‌رسنوره‌كان له‌ پاشماوه‌كانی‌ داعش.

هێزه‌كان له‌ نێوان پارێزگاكانی‌ نه‌ینه‌وا ‌و سه‌ڵاحه‌دین ‌و ئه‌نبار، له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن ‌و چه‌ندین گومانلێكراو و تیرۆریست ده‌ستگیركراون، یاخود كوژراون، كه‌ خۆیان حه‌شارداوه‌.

حه‌شدی‌ عه‌شایه‌ری‌ رایگه‌یاند: هێزه‌كان 25 گوندیان له‌ خۆرئاوای‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار پاككردوه‌ته‌وه‌، رێگای‌ نێوان راوه‌ ‌و حه‌زه‌ریشیان كۆنترۆڵ كردوه‌، فه‌رمانده‌یی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیش: كۆنترۆڵكردنی‌ ناوچه‌كانی‌ جه‌زیره‌ ‌و بادیه‌ی‌ له‌ نێوان سه‌ڵاحه‌دین ‌و ئه‌نبار راگه‌یاند.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران