فەرمانبەران خۆراگربن

فەرمانبەران خۆراگربن

هۆشیاربن موچەی مانگێک یا دومانگ بەوەسستمەی رایانگەیاندووە دابەشدەکەن

بەڵام دواتر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا دوای دومانگەکە” داناغاز ” یا بەهۆکارێ تر اعلانی قەرزاری و نەبونی پارەو نەتوانین دێننەوە سەرخەت و پارەی ئەم دومانگە کە بەقەرز لای گەورەدزێک کەپێشتر لەداهاتی گشتی” نێچیرو قوباد “بۆیان دزیوە هێناویانە ئەدەنەوە.ئەم موچەیە بەم سیستمە تەنها بۆ شکاندنی بایکۆتە.

تاخۆیان رزگاربکەن لەکەوتنی خوێندنی ئەمساڵ کە بەئاشکرا ، لەناوخۆو دەرەوەش ئەم کەوتن و شکستە دەکەوێتە ئەستۆیان.
ئەوانیش بۆ رزگار بونیان ئەم کارە دەکەن نەک لەپێناوی خوێندکارو پرۆسەی خوێندندا.
بەڵام دە بێت ئێوەش هۆشیاربن بۆجاری سێیەم خۆتان نەکەنەوە بە مەسخەرەی دەسەڵات و خوێندکاران و هاوڵاتیانیش .
ئێوە لەدروشم و بەیاننامەکانتاندا دەیانجاردوپاتتان دەکردەوە بەهیچ شێوەیەک ناچینەوە ناوهۆڵەکانی خوێندن تاسستمی پاشەکەوت بەیەکجاری هەڵنەگیرێت.
بەڵام ئێستا بەچونەوەتان توشی هەمان مەسیری ساڵانی رابووردو دەبنەوەوو روبەرووی رەخنەی توندی خوێندکاران دەبنەوە.
بەبایکۆتکردن و لەنیوەی رێدا شکاندنەوەی بەبێ گەشتن بەئامانجی سەرەکی .
چونکە تائەم ساتەجگە لەکەسانێکی پیسخۆری کۆیلە هەمووان حکومەت و دەسەڵات لە بایکۆت و کەوتنی خوێندن تاوانباردەکەن بەڵام بەشکاندنی ئەمجارەی بایکۆت پەنجە بۆئێوەش درێژدەکرێت.
کەواتە بەردەوامبونتان لەبایکۆت و خۆپیشاندانەکان . هەم سودی گشتی تێدایەو هەمیش مێژوویەکی پرسەروەری بۆخۆتان تۆماردەکەن و هەمیش سەرانی حکومەت بۆهەمیشە شەرمەزاردەکەن.
تکایە بەردەوام بن دڵنیابن دەسەڵات تینی بۆ هاتووەو نزیکە اعلانی فاشیل بونو ئاشبەتاڵی خۆیان بکەن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران