عەبادی داوای کەم کردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکات لە عێراق

  • کۆدی هه واڵ : 818728
  • سه ر چاوه : میدڵ ئیست
Brief

لە ئێستادا کە لە کۆتا قۆناغەکانی شەڕی داعشدان خوازیارن ژمارەی هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا لە عێراق کەمبکرێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا کە لە کۆتا قۆناغەکانی شەڕی داعشدان خوازیارن ژمارەی هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا لە عێراق کەمبکرێتەوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای ڕاگەیاندووە، "لە ئێستادا کە داعش نزیکە لەناودەبرێت، پێویستمان بە ژمارەیەکی کەمتری سەربازی ئەو هاوپەیمانەمانە کە هاوکاریان کردووین".

وتیشی "نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤دا کە داعش موسڵی کۆنتڕۆڵکرد، داوای لە هێزەکانی ئەمەریکا کرد جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ عێراق و ئەوەش وایکرد هاوپەیمانێتیەکی نێودەوڵەتی لە دژی تیرۆر پێکبهێندرێت دواتریش فراوان و بەهێزتر بکرێت ".

عەبادی هێمای بۆ ئەوەشکردووە کە پێویستە لەبەرامبەر کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، مەشق و ڕاهێنانکردنیان بە هێزە عێراقیەکان فراوانبکرێت.

ڕاشیگەیاندووە پێویستە عێراق هێزە ئەمنی و هێزە چەکدارەکانی بەهێزتر بکات و بۆ ئەوەش پێویستی بە هاوکاری زۆری هاوپەیمانەکانیەتی".

وتیشی، لە ئێستادا ڕاوێژکارە سەربازیەکان مەشق بە پۆلیسی ناوخۆ لە ئەنبار و سەڵاحەدین و نەینەوا و بەغدا دەکەن و ئەو پرۆگرامی مەشقکردنەش لە داهاتوودا هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق دەگرێتەوە و پۆلیس و سوپا و هێزەکانی دژە تیرۆر جارێکی دیکە مەشقیان پێدەکرێتەوە.

ئەمەریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعشدا ، پێنج هەزار سەربازی لە عێراق جێگیرکردووە کە ڕاوێژ و پشتیوانی هێزە عێراقیەکان دەکەن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران