عەبادی جەخت لەگواستنەوەی دەسەڵاتەكان دەكاتەوە بۆ پارێزگاكان

عەبادی جەخت لەگواستنەوەی دەسەڵاتەكان دەكاتەوە بۆ پارێزگاكان

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیكردەوە لەسەر پابەندبوونی حكومەت بە گواستنەوەی دەسەڵاتەكان بۆ پارێزگاكان.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ  حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیكردەوە لەسەر پابەندبوونی حكومەت بە گواستنەوەی دەسەڵاتەكان بۆ پارێزگاكان.

نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، حەیدەر عەبادی لەمیانی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان جەختیكردووەتەوە لەوەی كە "پێویستە ململانێی نێوان پارێزگاكان لەسەربنەمای ئەوەبێت كە كامیان خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەش بەهاوڵاتیانی دەكات، لەهەمانكاتدا جەختیكردەوە لەسەر پابەندبوون بە گواستنەوەی دەسەڵاتەكان بۆ پارێزگاكان".

عەبادی لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا رایگەیاند، "دژایەتیكردنی گەندەڵی تەنها دروشم نییە، بەڵكو كردارە لەپێناو پاككردنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت لە گەندەڵكاران".

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوەوە ئەوەی خستەڕوو، "هەڵبژاردنەكان لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێن".

وتیشی، "هەركاتێك رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەكاندا زیادی كرد، ئەوكات رێژەی نوێنەرایەتی هاوڵاتیان زیاتر دەبێت".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران