له‌م مانگه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه و شه‌ری تیرۆر و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی واشنتۆن و به‌غداد تاوتوێ ده‌كات.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: شون سپایسر وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌م مانگه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی سپایسر زانیاری زیاتری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادیه‌وه ئاشكرا نه‌كرد، بهلاَم به‌پێی زانیاریه‌كان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شه‌ری دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی واشنتۆن و به‌غداد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا تاوتوێ ده‌كات.
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی له‌كاتێكدایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا تره‌مپ عێراقی له‌لیستی ئه‌و ولاَتانه ده‌رهێنا كه پێدانی ڤیزای ئه‌مریكا بههاولاَتیهكانیان راگیرابوو.