سه‌ركرده‌یه‌كی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سوپای‌ ئه‌مریكا ده‌كات

  • کۆدی هه واڵ : 863563
  • سه ر چاوه : Knn
Brief

سەرکردەی حەشدی ده‌ڵێت: پێویسته‌ دوای‌ شه‌ڕی‌ داعش، ئه‌مریكا هێزه‌كانی‌ له‌ خاكی‌ عێراق بباته‌ ده‌ره‌وه‌

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سوپای‌ ئه‌مریكا ده‌كات ‌و ده‌ڵێت: پێویسته‌ دوای‌ شه‌ڕی‌ داعش، ئه‌مریكا هێزه‌كانی‌ له‌ خاكی‌ عێراق بباته‌ ده‌ره‌وه‌.

قه‌یس خه‌زعه‌لی‌ سه‌ركرده‌ی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ رایگه‌یاند: حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هێزێكی‌ عێراقییه‌ ‌و به‌رگریی له‌ خاكی‌ وڵاته‌كه‌ی كردوه‌ ‌و شكستی به‌ داعش هێناوه‌.

خه‌زعه‌لی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر نوسیویه‌تی‌: تۆمه‌ته‌كانی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌ ‌و ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ عێراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، سوپای‌ ئه‌مریكایه‌ نه‌ك حه‌شدی‌ شه‌عبی‌.

سه‌ركرده‌كه‌ی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق، داواشی‌ له‌ سوپای‌ ئه‌مریكا كردوه‌، هێزه‌كانی‌ كۆبكاته‌وه‌ ‌و دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ شه‌ڕی‌ داعش، خاكی‌ عێراق به‌جێبهێڵن.

پێشتر وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو: پێویسته‌ میلیشیاكانی‌ ئێران خاكی‌ عێراق به‌جێبهێڵن ‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆیان، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران