داوا له سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، عێراق له لیستی 7 وڵاته‌كه ده‌ربهێنێت، كه قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنیان له‌سه‌ره
به‌رپرسانی واشنتۆن داوا له سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، عێراق له لیستی 7 وڵاته‌كه ده‌ربهێنێت، كه قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنیان له‌سه‌ره، به‌رپرسێكی كۆشكی سپیش ده‌ڵێت: تره‌مپ عێراق له‌و بڕیاره به‌ده‌ر ده‌كات .
به پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا : هه‌ریه‌كه له وه‌زیری بهرگرییو راوێژكاری ئاسایشی نهتهوهییو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، فشاریان خستۆته سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له لیستی ئه‌و حه‌وت وڵاته ده‌ربهێنێت، كه رێگریی له گه‌شتی هاوڵاتییه‌كانیان بۆ ناو خاكی ئه‌مریكا ده‌كرێت.
به‌رپرسانی كۆشكی سپی ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه‌سه نزیكه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌یان به‌وه داوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه‌و ئه‌مریكا راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌ناو عێراقدا ده‌كات، بۆیه دانانی ئه‌و وڵاته له لیستی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتدا، كێشه‌ی زۆر دروست ده‌كات.
به‌وته‌ی به‌رپرسێكی كۆشكی سپی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باوه‌ڕی به داواكاری به‌رپرسانی ئیداره‌ی كۆشكی سپی كردوه، بۆیه له‌و بڕیاره نوێیه‌یدا، كه به‌م زوانه ده‌ری ده‌كات، عێراق له لیستی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شت به‌ده‌ر ده‌كات.
پێشتر دادگای ئه‌مریكا بڕیارێكی تره‌مپی راگرت، كه رێگریی له گه‌شتی هاوڵاتیانی حه‌وت وڵاتی زۆرینه موسڵمان ده‌كرد بۆ ئه‌مریكا، بۆیه تره‌مپ به‌ڵێنی دا، بڕیارێكی نوێ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ر بكات.