حەلبووسی: پێوەندیەکانمان لە گەڵ ئێران دەپارێزین

حەلبووسی: پێوەندیەکانمان لە گەڵ ئێران دەپارێزین

سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەغدا پێوەندیەکانی خۆی لە گەڵ تاران دەپارێزێ.

حەلبووسی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە باڵوێزخانەی عێراق لە قاهیرە، بە راگەیاندنی دژایەتی خۆی لە گەڵ ئەوەی کە وڵاتەکەی ببێ بە گۆڕەپانێک بۆ دۆژمنیی سیاسی نێوان ئێران و ئەمریکا، وتیشی: وڵاتەکەی دەبێ بەشوێنێک بۆ کۆکردنەوەی هەموو لایەنەکان.

حەلبووسی جەخت دەکاتەوە لەسەر رێزگرتن لە مافی وڵاتان و دەسوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆی ئەم وڵاتە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە درێژەدا جەختی کردەوە لەسەر دژایەتی خۆی لە گەڵ دەسوەردانی تورکیا یان دەسدرێژی بۆسەر عێراق و کەڵکاژۆی هەندێ گروپی تیرۆریستیی بۆ زەبروەشاندن لە بەرژەوەندیی وڵاتانی دراوسێ و وتیشی: عێراق و تورکیا پێبەندی سەروەریی وڵاتانن.

موحەممەد حەلبووسی هەروەها جەختی کردەوە لەسەرپێویستیی چاکسازیی و چارەسەریی ناکۆکیی نێوان وڵاتە عەرەبیەکان و گوتی ئەم ناکۆکیانە، داوێنی ناوچەکەش دەگرێتەوە. عێراقیەکان پرۆژەی دابەشبوونی عیراقیان ناکام هێشتەوە و تیرۆریسمی داعشین لە بەین برد.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران