نوسینگەى عەبادى

حکومەتى فیدراڵ چاوەڕوانى حکومەتى هەرێمە بۆ ئەنجامدانى گڤتوگۆ

حکومەتى فیدراڵ چاوەڕوانى حکومەتى هەرێمە بۆ ئەنجامدانى گڤتوگۆ

حکومەتی فیدڕاڵی چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی گڤتوگۆ لەژێر چەتری دەستوردا

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەيت (ع) ـ ابنا ـ نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی فیدڕاڵی چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی گڤتوگۆ لەژێر چەتری دەستوردا.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بەپێی ئەو بڕیارەی کە دادگای فیدراڵی دەریکرد، لە ئێستادا ریفراندۆمی هەرێم بە هەڵوەشاوە دادەنرێت.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن بۆ ئەنجامدانی گڤتوگۆ بەپێی رێزگرتن لە دەستور و یەکپارچەیی خاکی عێراق.

هەروەها وتیشی، گڤتوکۆکان پەیوەستن بە هه‌نگاوی‌ مه‌یدانی‌ په‌یوه‌ست به‌كاری‌ هاوبه‌ش له‌بواری ‌ئه‌منی ‌و نه‌وت بۆ سه‌پاندنی ‌ده‌سه‌ڵاتی‌ حکومەتی فیدراڵی ‌به‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌دا.

ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتى هەرێم لە دواى ١٦ى ئۆکتۆبەرەوە زیاتر کەوتووەتە دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانى هەرێمدا.
بەتایبەتیش زۆربەى وڵاتانى ئەمریکا و ئەوروپا پشتگیرى دانوستانى نێوان هەرێم و بەغدا دەکەن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران