حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌ توندی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌

  • کۆدی هه واڵ : 825136
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی
Brief

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی‌ به‌ تیرۆریست ناوبردنی‌ به‌ توندی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و

به‌پێی هه‌واڵ ده‌ری ئه‌هلی به‌یت.ع.ابنا: حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی‌ به‌ تیرۆریست ناوبردنی‌ به‌ توندی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌ تۆمه‌تێكی‌ ناڕه‌واو ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری‌ عێراق وه‌سفی‌ ده‌كات.

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی‌، وته‌بێژی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ڕایگه‌یاند، لێدوانه‌كه‌ی‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا هێرشێكی‌ ناڕه‌وایه‌ بۆ سه‌رحه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و هه‌روه‌ها تۆمه‌تێكی‌ قێزه‌ونیشه‌ دژی‌ ئه‌و هێزه‌، جگه‌ له‌وه‌ش پێیانوایه‌ ئه‌و لێدوانه‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌ له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ عێراق.

ئه‌سه‌دی‌ ڕاشیگه‌یاند، له‌ داهاتوودا به‌ره‌سمی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ هێرشی‌ توندی‌ كردوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ ڕه‌سمی‌ عێراق كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ دانی‌ پێدانراوه‌.

لێدوانی‌ وته‌بێژه‌كه‌ی‌ حه‌سدی‌ شه‌عبی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌ ڕێكخراوێكی‌ تیرۆرستی‌ ناوبرد.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران