بە وتەی نەتەوە یەکگرتوەکان پێنج ملیۆن کەس ئاوارە بوون

  • کۆدی هه واڵ : 859818
  • سه ر چاوه : ابنا24
Brief

زیاتر له‌ پێنج ملیۆن هاوڵاتی‌ عێراق ئاواره‌بوون، له‌و كاته‌وه‌ی‌ داعش ده‌ستی‌ به‌سه‌ر روبه‌رێكی‌ فراوانی‌ خاكی‌ عێراقدا گرت

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، زیاتر له‌ پێنج ملیۆن هاوڵاتی‌ عێراق ئاواره‌بوون، له‌و كاته‌وه‌ی‌ داعش ده‌ستی‌ به‌سه‌ر روبه‌رێكی‌ فراوانی‌ خاكی‌ عێراقدا گرت له‌ساڵی‌ 2014.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ـ ابنا ـ لیز گراند رێكخه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری‌ مرۆیی له‌عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدارایگه‌یاند، 5.4 ملیۆن هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ عێراقی‌، له‌ماڵه‌كانیان هه‌ڵهاتوون، له‌ماوه‌ی‌ سێ ساڵی‌ رابردوودا.

هه‌روه‌ها نیگه‌رانی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ نیشاندا له‌باره‌ی‌ ره‌وشی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ماڵه‌كانیان جێهێشتووه‌.

لیز گراند وتیشی‌ "سه‌دان هه‌زار كه‌س كه‌ ده‌یان هه‌زار منداڵیان له‌ناودایه‌، روبه‌ڕوی‌ مه‌ترسی توندو فشارو شۆكی‌ ده‌رونی‌ بونه‌ته‌وه‌، پێویستیان به‌پشتیوانی‌ و هاوكاری‌ هه‌یه‌".

رێكخراوی‌ داعش له‌حوزه‌یرانی‌ 2014 روبه‌رێكی‌ زۆری‌ خاكی‌ عێراقی‌ كۆنتڕۆڵكرد، به‌ڵام ماوه‌ی‌ زیاتر له‌سالێكه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

دوایین ناوچه‌ كه‌ مۆڵگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ بوو له‌عێراق حه‌ویجه‌ بوو، كه‌ پێنجی‌ ئه‌م مانگه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان كۆنتڕۆڵیان كرده‌وه‌.

به‌وته‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عێراق، له‌ئێستادا داعش ته‌نها له‌سه‌ر سنوری‌ عێراق و سوریا بوونی‌ ماوه‌و هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌خۆئاماده‌كردندان بۆ ده‌ركردنی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌سه‌ر سنور.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران