ترەمپ بۆ بارزانی

بە هاوكاری بەسەر ئاستەن گەکاندا زاڵ دەبین

  • کۆدی هه واڵ : 816061
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

ترەمپ لە نامەکەیدا جەختی لە هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوولا کردووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەوەڵامی پیرۆزباییەکی پێشووی بارزانی دا نامەیەک ئاراستەی ناوبراو دەکات و دەنوسێت بە هاوبەشی دەتوانن بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ ببن و سوپاسیشی دەکات کە لەکاتی هەڵبژاردنیدا وەک سەرۆکی ئەمریکا نامەی پیرۆزبایی بۆ ناردووە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: ترەمپ لە نامەکەیدا جەختی لە هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوولا کردووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی ئەمریکا وتویەتی، ئەگەرچی تەحەدیاتی زۆر لەڕێگایاندا هەن، بەڵام بە هاوبەشی دەتوانن بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ ببن و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزن و ئاشتی و سەقامگیری و بوژانەوە دابین بکەن.

بەپێی هەواڵەکە، دۆناڵد ترەمپ لە نامەکەیدا سوپاسی بارزانی کردووە کە لەکاتی هەڵبژاردنیدا وەک سەرۆکی ئەمریکا نامەی پیرۆزبایی بۆ ناردووە. بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری بلومبێرگیش لەوەتەی ترەمپ چووەتە ئۆفیسەکەی لە کۆشکی سپی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی جیهان کردووە لەوانەش ڤلادیمێرپۆتین سەرکۆی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بەڵام تەنها نامەی بۆ سەرۆکی چین ناردووە کە دووەم گەورەترین ئابوری جیهانە و سوپاسی کردووە لە بەرامبەر ناردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنی ترەمپەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران