بەهۆی تەقینەوەیەک لە دوزخورماتو زیاتر لە بیست کەس کوژران/ وێنە و ڤیدیۆ

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش زیاتر لە 20 کەس کوژران و 75ی دیکەش برینداربوون


بەرپرسی هێزەکانی بەدر لە خورماتوو ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە گەڕەکی عەسکەری دوزخورماتوو ڕوویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش زیاتر لە 20 کەس کوژران و 70ی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: عاتف نەجار بەرپرسی هێزەکانی بەدر لە خورماتوو ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لەناو عەلوەی خورماتوودا بووە لە گەڕەکی عەسکەری و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش لە نەخۆشخانەی خورماتووەوە، تا ئێستا 20 کەس کوژراون و زیاتر لە 70ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەقینەوەکە بەهێز بووە و لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوە ئەنجامدراوە، شوێنەکەی قەرەباڵغی بووە بۆیە ئەو ژمارە بەرکەوتووەی لێکەوتووەتەوە.

ئەمە یەکەم تەقینەوەیە لەدوای هێرشی هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی بۆ سەر دوزخورماتوو و ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیکە لە ڕۆژی ١٦ی مانگی ڕابردووەوە، هاوکات دوو مانگ لەمەوبەر تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگەی کەرکوک – دوزخورماتوو لە بەردەم چێشتخانەیەکدا ڕوویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتە.


............

کۆتایی پەیامی/ ۲۱۸


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران