بەندینخانەیەکی گەورەی داعش لە تەلەعفەر دوزرایەوە + ڤیدیۆ

  • کۆدی هه واڵ : 851083
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
لە قەزای تەلەعفەر بەندیخانەیەكی داعشیان دۆزیوەتەوە كە چەند ژوورێكی ئەشكەنجەدانی تێدایە.

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق دەڵێت، لە قەزای تەلەعفەر بەندیخانەیەكی داعشیان دۆزیوەتەوە كە چەند ژوورێكی ئەشكەنجەدانی تێدایە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ڕائید فەریق جەودەت شاكر، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە كە "هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی ئەمڕۆ توانیان لە میانی پاككردنەوەی گەڕەكی سەعد لە رۆژئاوای تەلەعفەر، بەندیخانەیەكی داعش بدۆزنەوە."

ڕونیشیكردووەتەوە كە " بەندیخانەكە چەندین ژووری تێدایە بۆ دەستگیركردن و ئەشكەنجەدانی هاوڵاتیان و هەروەها دەستیانگرتووە بەسەر بڕێك لە دەرمان و ماددەی هۆشبەردا."

دوێنێ هێزه‌ عێراقییه‌كان كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی‌ ته‌له‌عفه‌ر-یان راگه‌یاند.

عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵا فه‌رمانده‌ی‌ پڕۆسه‌كانی‌ ته‌له‌عفه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی‌ فیرقه‌ی‌ نۆی‌ زرێپۆش و هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، توانیان گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ (عه‌سكه‌ری‌، پیشه‌سازی‌ باكور) و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌.

وتیشی‌ به‌كۆنتڕۆڵكردنی‌ ئه‌و شوێنانه‌، سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ ته‌له‌عفه‌ر كۆنتڕۆڵكرانه‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی‌ پڕۆسه‌كانی‌ ته‌له‌عفه‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا ته‌نها ناحیه‌ی‌ (عیازیه‌) و گونده‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ماوه‌ كه‌ كۆنتڕۆڵبكرێنه‌وه‌و هێزه‌كانیان به‌ره‌و ئه‌و ناحیه‌یه‌ پێشڕه‌وی‌ ده‌كه‌ن.

20ی ئەم مانگە، ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكڕدنەوەی قەزای تەلەعفەر لەخۆرئاوای موسڵ دەستیپێكرد.

ئه‌و هێزانه‌ی‌ له‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شاری‌ ته‌له‌عفه‌ر-دا به‌شداری‌ ده‌كه‌ن، بریتین له‌سوپای‌ عیراق، هێزی‌ ئاسمانی‌، پۆلیسی‌ فیدراڵی‌، هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆرو چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تیش له‌رێگه‌ی‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیانه‌وه‌ پشتیوانی‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

قەزای تەلەعفەر دووساڵ لەمەوبەر كەوتە دەستی داعش، بەگەورەترین قەزای عێراق ھەژماردەكرێت‌و ٣٠ كیلۆمەتر لەخۆرئاوای موسڵ-ەوە دوورە، ژمارەی دانیشتوانەكەی بەگوێرەی دوا ئاماری ساڵی ٢٠١٤نزیكەی ٢٠٠ ھەزار كەسەو زۆرینەیان لەپێكھاتەی نەتەوەیی توركمانن.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران