به‌كارهێنانی‌ هێز له‌ دژی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

محه‌مه‌د ته‌قی‌ موده‌ریسی‌

به‌كارهێنانی‌ هێز له‌ دژی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

ده‌ستوری‌ عێراقی‌ مافی‌ خۆپیشاندانی‌ ئاشتیانه‌ی‌ بۆ هاوڵاتیان فه‌راهه‌م كردووه‌ ‌

مه‌رجه‌عێكی‌ ئاینی‌ شیعه‌كانی‌ عێراق داوا له‌ به‌رپرسانی‌ عێراق ده‌كات هاوكاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن و به‌كارهێنانی‌ هێزیش له‌دژی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ هه‌رێم ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

محه‌مه‌د ته‌قی‌ موده‌ریسی‌ مه‌رجه‌عی‌ ئاینی‌ شیعه‌كانی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای‌ له‌ به‌رپرسانی‌ عێراق كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌ به‌هاناوه‌چوونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕێگه‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ هه‌رێم زیان به‌ ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ نه‌گه‌یه‌نێت.

محه‌مه‌د ته‌قی‌ موده‌ریسی‌ مه‌رجه‌عی‌ ئاینی‌ شیعه‌كانی‌ عێراق ده‌ڵێ: به‌ بیری‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ده‌هێنمه‌وه‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ مافی‌ خۆپیشاندانی‌ ئاشتیانه‌ی‌ بۆ هاوڵاتیان فه‌راهه‌م كردوه‌، بۆیه‌ به‌كارهێنانی‌ هێز له‌دژی‌ خۆپیشانده‌ران به‌توندی‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران