بزانه كەی موچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی دەدرێت

بزانه كەی موچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی دەدرێت

1ی ئەم مانگە، هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و ئەندامانی لیژنەی دارایی لەبارەی بوجەی عێراقەوە كۆبوونەوە.

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەكۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و ئەندامانی لیژنەی دارایی، حەیدەر عەبادی پێی راگەیاندوون، تا 15ی ئەم مانگە موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە خەرجدەكات.

مەسعود حەیدەر، بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "چاوەڕوانی بەڵێنی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین، بۆ ناردنی موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە".

1ی ئەم مانگە، هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و ئەندامانی لیژنەی دارایی لەبارەی بوجەی عێراقەوە كۆبوونەوە.

هاوكات زانا ڕۆستایی، ئەندامی لیژنەی یاساییش بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "بەپێی زانیارییەكانی من پارەی وەزارەتی پەروەردە ئامادەیە بۆ خەرجكردن و ماوەتەوە ئەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان میكانیزمێك ئامادەبكات بۆ وەرگرتنی ئەو پارەیە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەتی عێراقی نایەوێت ئەو پارەیە بداتە حكومەتی هەرێم، دەیەوێت راستەوخۆ ئەو پاریە بداتە پەروەردەكانی حكومەتی هەرێم".

زانا ڕۆستایی رونیشیكردەوە، "ئەگەر حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر میكانیزمێك ڕێكبكەون بۆ ناردنی پارەكە، ئەوا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو پارەیە دەنێردرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران