ئەبوبەكر بەغدادی بە تەكسی زەرد لە شاری رواەوە بۆ ناو سوریا هەڵهات

  • کۆدی هه واڵ : 865095
  • سه ر چاوه : CKB.ABNA24
Brief

سەركردەی تیرۆرستی داعش رۆژی جومعە لە شاری رواەوە بۆ ناو خاكی سوریا هەڵهات.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ سەرچاوەیەكی هەواڵی لە محافزەی ئەنبار وتی : ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی تیرۆرستی داعش رۆژی جومعە لە شاری رواەوە بە تەكسی زەرد بۆ ناو خاكی سوریا هەڵهات.

دوای ئەوی كە هێزەكانی عێراقی شاری القائم یان ئازاد كرد ئەبوبەكر بەغدادی لە ترسی گیانی خۆی دا، شاری رواەی تەرك كرد و بە هێزەكانی داعش فەرمانی دا ڕێگری بكەن لە هێزی پێشمەر گە، بەڵام ئەوانیش هەڵهاتن ڕو بە سوریا .

بەغدادی بۆ ئەوی كە نەناسراو بمێنێتەوە بە تەكسیەكی زەرد رەنگ لە ئەو شارە هەڵ هات.

شایەنی باسە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوێنی ئاڵای عێراقی لە سەر سنوری عێراق سوریا هەڵ كرد دوای لە ناوبردنی هێزی داعش لە ئەم ناوچەیەدا.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕۆژییەك شەمە لە شاری قائم لە خۆر ئاوای عێراق و سنوری حەسیبە لە نزیكەوە سەردانی كردوە.

شاری القائم و سنوری حەسیبە كە لە بەم تازەیە لە چنگی داعش ئازاد كراوەیەكێك لە سەرەكی ترین ڕێگەكانی هێزی داعش بۆ گواستنەوەی چەك بووە.

...........................

كۆتایی پەیامی / 167

 

 


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران