سوپای عێراق و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ جه‌زیره‌ ده‌ستپێكرد

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ جه‌زیره‌ ده‌ستپێكرد

ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ به‌رفراوانیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ جه‌زیره‌ له‌ نێوان هه‌رسێ‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا ده‌ستپێكرد

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ هێزه‌كانی‌ عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ به‌رفراوانیان بۆ پاكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ جه‌زیره‌ له‌ نێوان هه‌رسێ‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا ده‌ستپێكرد.

عه‌بدولئه‌میر یاره‌لاَ، فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ جه‌زیره‌ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی‌ سوپا و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

راشیگه‌یاند، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ جه‌زیره‌ و ده‌شتاییه‌كانی‌ فوراتدایه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی‌ عێراق توانییان هه‌ردوو قه‌زای‌ قائیم و ڕاوه‌ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ حسێن ئه‌سه‌دی‌ وته‌بێژی‌ كه‌تیبه‌كانی‌ جوندولئیمامی‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ڕایگه‌یاند، 6 هه‌زار چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌شداری‌ له‌وئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌كه‌ن.

..........

کۆتایی پەیامی/ 218


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران