ئەوەی ئەوروپا باسی دەکات خەونێکی ئاڵۆزە

ئەوەی ئەوروپا باسی دەکات خەونێکی ئاڵۆزە

هەر دوژمنێك جارێك لە ئێران بدات ئەوا 10 جار لێی دەدرێتەوە

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی هێزی یەکەمی مووشەکییە لە ناوچەکەدا و هەر دوژمنێك جارێك لە ئێران بدات ئەوا 10 جار لێی دەدرێتەوە. سەبارەت بە پێشنیازی وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا باسی دەكەن خەونێكی ئاڵۆزە.

ئایەتوڵڵا سەیدعەلی خامنەیی لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئیران، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی لە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی بەردەوام دەبێت و گوتی "بەرهەمهێنانی ئەو مووشەکانە دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایشی ئێران".

ئایەتوڵڵا سەیدعەلی خامنەیی پێشنیاری وڵاتانی ئەوروپی بۆ دانووستان لەسەر بەرنامە مووشەکییەکانی وڵاتەکەی و هەموارکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمیی رەتکردەوە و رایگەیاند "ئەوەی ئەوروپا باسی دەکات خەونێکی ئاڵۆزە و دەبێ بزانن خەونەکەیان وەدی نایەت".

گوتیشی: "ئیران قبووڵ ناکات هەم گەمارۆی لەسەربێ و هەمیش چالاکییە ئەتۆمییەکانی رابگرێت و هۆشداریشیدا لە ئەگەری نەمانی رێککەوتننامەی ئەتۆمیدا، چالاکییە ئەتۆمییەکانیان دەست پێدەکەینەوە".

ئەمەش دوای ئەوەدێت كە رۆژی 8/5/2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه‌ "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نه‌یتوانیوه‌ رێگری له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی تیرۆریستان بكات".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران