ئایەتوڵا سیستانی داوای وه‌ستاندنی توندوتیژییه‌کان ده‌کات

ئایەتوڵا سیستانی داوای وه‌ستاندنی توندوتیژییه‌کان ده‌کات

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق داوای ڕاگرتنی توندوتیژی دژ به‌ خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ ده‌کات.

ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیک بڵاوی کرده‌وه‌ ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئه‌یلوول عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق داوای چاککردنی دۆخی سیاسی کرد له‌ به‌غدا و ڕاگرتنی توندوتیژییه‌کانی دژی خۆپیشانده‌ران.

سیستانی ئۆباڵی ئاڵۆزی و نائارامییه‌کانی خسته‌ ئه‌ستۆی سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کان و ڕای‌گه‌یاند: نابێت حکوومه‌تی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما و پێوه‌رانه‌ پێکبهێنرێت که‌ له‌ حکوومه‌ته‌کانی پێشوودا پشتی پێبه‌ستراوه‌.

ئه‌و داوایه‌ی سیستانی له‌ کاتێکدایه‌ ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئه‌یلوول خۆپیشاندانی به‌سره‌ ئاراسته‌یێکی نوێیان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و خۆپیشانده‌ران کونسووڵخانه‌ی ئێرانیان له‌ شاره‌که‌دا سووتاند و له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئێران داوای له‌ عێراق کرد ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که‌ بدۆزرێته‌وه‌ و به‌ سزای خۆیانیان بگه‌یه‌نێت.

هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشکردنه‌ سه‌ر کونسووڵگه‌ری وڵاته‌که‌ی له‌ به‌سره‌ی به‌ کارێکی دڕندانه‌ و تێکده‌رانه‌ ناو برد و دواتریش باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ به‌غدا داوای له‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی کرد به ‌زووترین کات شاری به‌سره‌ جێبهێڵن.

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتیشی: "له‌ کاتێکدا له‌ داواکارییه‌کانی ھاوڵاتییانمان له‌ پارێزگای به‌سره‌ تێده‌گه‌ین، نیگه‌رانیی زۆری خۆشمان بۆ ھێرشکردنه‌ سه‌ر کونسووڵخانه‌ی ئێران له‌لایه‌ن ھه‌ندێک له‌ خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌رده‌بڕین".

ئه‌حمه‌د مه‌حجووب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ئه‌و کاره‌ له‌گه‌ڵ میواندارێتی کردنی نیشتیمانیدا بۆ ده‌سته‌ دیپلۆماسییه‌کان ناگونجێت و به‌ئامانجگرتنی ئه‌و ده‌ستانه‌ کارێکی ڕه‌تکراوه‌یه‌ و زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیھان ده‌گه‌یه‌نێت".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران