کردەوەیەکی خۆکوژی لە کۆشکی داد +ڤیدیو

  • کۆدی هه واڵ : 818051
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی
Brief

دوو ته‌قینه‌وه‌ی‌ خۆكوژی‌ له‌ دیمه‌شقی‌ پایته‌ختی‌ سوریا زیاتر له‌ 80 كوژراو و برینداریان لێكه‌وته‌وه‌.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: هەواڵ دەری سانای‌ سوری بڵاویكرده‌وه‌: كه‌سێكی‌ خۆكوژ كه‌ پشتێنی‌ بۆمبڕێژكراوی‌ به‌ستبوو، له‌ كۆشكی‌ داد له‌ ناوچه‌ی‌ حه‌مدانیه‌ی‌ دیمه‌شقی‌ سوریا خۆی‌ ته‌قانده‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ 30 كه‌س كوژران و چه‌ندین كه‌سیش بریندار بوون و له‌ نێو كوژراوه‌كاندا ژن و منداڵ هه‌ن.

دوابه‌دوای‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌، له‌ كرده‌وه‌یه‌كی خۆ كوژی ترتدا له‌ چێشتخانه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی‌ ره‌بوه‌، كه‌ ته‌نها دوو كیلۆمه‌تر له‌ شوێنی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌ دور بوه‌، چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماری ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م بڵاوبكرێته‌وه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوشدا، له‌ ئاكامی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ دیمه‌شق، 40 كه‌س كه‌ زۆرینه‌یان هاوڵاتی‌ عێراقی‌ بون، كوژران و به‌ره‌ی‌ فه‌تحولشامیش به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران