ڕێگری دەکەین لەئەوەی کە زیان بەشكۆی هاوڵاتیانی كوردو بژێویان بگەیەت

  • کۆدی هه واڵ : 859980
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

من دڵنیایی دەدەم بەهەمووان دەمانەوێت پارێزگاری لەخۆشگوزەرانی و ئاسایشیان بكەین

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەستیانكردووە بەجێبەجێكردنی چەند رێوشوێنێك، كە بەڵێنی جێبەجێكردنیان دابوو، بەڵام "ئەو رێوشوێنانە شكۆی هاوڵاتیانی كوردو بژێویان ناگرێتەوە، من دڵنیایی دەدەم بەهەمووان دەمانەوێت پارێزگاری لەخۆشگوزەرانی و ئاسایشیان بكەین".

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ـ ابنا ـ ئەو وتانەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی وتاری هەفتانەیدا هات، كە ئێوارەی رۆژی سێشەممە لەهۆڵی كۆنفرانسەكانی ئەنجومەنی وەزیران لەبەغدا بەڕێوەچوو.

حەیدەر عەبادی باسی ئەو رێوشوێنانەی كرد كە حكومەتەكەی دەیگرێتەبەر دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوەكرد، دەستیانكردووە بەجێبەجێكردنی چەند رێوشوێنێك، كە بەڵێنی جێبەجێكردنیان دابوو، بەڵام "ئەو رێوشوێنانە شكۆی هاوڵاتیانی كوردو بژێویان ناگرێتەوە، من دڵنیایی دەدەم بەهەمووان دەمانەوێت پارێزگاری لەخۆشگوزەرانی و ئاسایشیان بكەین".

وتیشی، "من دەزانم لە میدیای كوردیدا زۆر شت بەدەستی ئەنقەست، وەرگێڕدرانی هەڵەیان بۆ دەكرێت و زۆر شتی گەورەی لێ دەسڕدرێتەوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتی كورد ئاگادارنەبێت لەوەی چی روودەدات".

دووشەممەی رابردوو، 25/9/2017 ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ناوچەجێناكۆكەكان بەڕێوەچوو، لەئێستاشدا عێراق و وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ و هەڕەشەی سەپاندنی سزا و داخستنی سنور دەكەن بەسەر هەرێمی كوردستاندا.

حەیدەر عەبادی ئەوەشی خستەڕوو، "ئاگادار نەكردنەوەی هاوڵاتیانی كورد لەراستییەكان لەخزمەتی هیچ كەسێكدا نییە، پەرۆشی پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانین، هەموو رێوشوێنەكانمان ئاڕاستەی هاوڵاتیانی كورد نین لەباكوری عێراق، یاخود هەر هاوڵاتییەكی كورد لەهەر شوێنێك بن".

عەبادی رونیشیكردەوە، هیچ هاوڵاتییەكی پلە یەك و پلە دوو لەعێراقدا نییە، هەموو هاوڵاتیان پلە یەكن، هاوڵاتیانی كورد وەك عیراقییەك دەمێننەوە، پارێزگاری لەبەرژەوەندییەكانیان دەكەین


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران