چه‌ند زانیاریی نوێ سه‌باره‌ت به‌ به‌غدادی و خێزانه‌كه‌ی

  • کۆدی هه واڵ : 817449
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

پێشڕه‌ویی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق له‌ خۆرئاوای‌ موسڵ به‌رده‌وامه‌, ئه‌مڕۆش گه‌ڕه‌كێكی‌ دیكه‌یان كۆنترۆڵكرد

 پێشڕه‌ویی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق  له‌ خۆرئاوای‌ موسڵ به‌رده‌وامه‌, ئه‌مڕۆش گه‌ڕه‌كێكی‌ دیكه‌یان كۆنترۆڵكرد

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا ڕایگه‌یاند, هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆری‌ عیراق به‌رده‌وامن له‌پێشڕه‌ویه‌كانیان له‌ به‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵ و ئه‌مڕۆش گه‌ڕه‌كی‌ نه‌وتیان ئازادكرد و ئاڵای‌ عیراقیان له‌ بینا به‌رزه‌كانی‌ به‌رزكرده‌وه‌,  وتیشی‌, هێزه‌كانیان چونه‌ته‌ نێو گه‌ڕه‌كی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ و ئێستا شه‌ڕو پێكادانی‌ توند به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا ڕاشیگه‌یاند, هه‌مو هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عیراق له‌ به‌ری‌ ڕاستی‌ موسڵ له‌ چوار هه‌زار سه‌رباز تێناپه‌ڕێت, هه‌ر ئه‌و هێزانه‌ش تا ئێستا دوو هه‌زار چه‌كداری‌ داعشیان كوشتووه‌.

حه‌شدی‌ شه‌عبیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند, هێزه‌كانیان له‌ دووڕیانی‌ حه‌زه‌ر بۆ ماوه‌ی‌ نیو كاتژمێر له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی‌ داعش ڕووبه‌ڕووبونه‌ته‌وه‌و  15  چه‌كداریان لێ كوشتون و زیانی‌ گه‌وره‌یان پێگه‌یاندون.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران