هێزه‌کانی‌ سوریا چوونه‌ ناوشاری‌ مێژوویی‌‌ ته‌دموره‌وه‌

  • کۆدی هه واڵ : 815332
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

سوپای‌ سوریا چونه‌ته‌ ناو شاری‌ ته‌دموری‌ مێژوویی‌ و شه‌ڕ و پێكدادانی‌ قورس له‌ناوه‌ندی‌ شاره‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌

ڕوانگه‌ی‌ سوری‌ بۆمافه‌كانی‌ مرۆڤ ڕایگه‌یاند، سوپای‌ سوریا چونه‌ته‌ ناو شاری‌ ته‌دموری‌ مێژوویی‌ و شه‌ڕ و پێكدادانی‌ قورس له‌ناوه‌ندی‌ شاره‌كه‌  ده‌ستی‌ پێكردوه‌.  

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: ڕامی‌ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕوانگه‌ی‌ سوری‌ بۆمافه‌كانی‌ مرۆڤ ڕایگه‌یاند، سوپای‌ سوریا چونه‌ته‌ ناو شاری‌ ته‌دموری‌ مێژوویی‌ و گه‌ڕه‌كێكیان له‌خۆرئاوای‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكردوه‌، له‌ئێستاشدا شه‌ڕو پێكدادانی‌ قورس له‌نێوان هێزه‌كانی‌ سوپای‌ سوریا و چه‌كدارانی‌ داعش  له‌وشاره‌ به‌رده‌وامه‌.

ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و پێشڕه‌ویه‌ی‌ سوریا دوای‌ بۆردومانێكی‌ چڕی‌ مۆڵگه‌كانی‌ داعش هاتووه‌ له‌و شاره‌.

هێرشی‌ سوپای‌ سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شاری‌ ته‌دموری‌ مێژوویی‌ كه‌ به‌دووری‌ 210 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكوری‌ خۆرهه‌لاَتی‌ دیمه‌شق دوای‌ ئه‌وه‌ دێت، مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ ڕابردوو گروپی‌ تیرۆرستی‌ داعش بۆ جاری‌ دووه‌م  شاره‌كه‌ی‌ داگیركرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ مانگی‌ ئازاری‌ ساڵی‌ ڕابردوو سوپای‌ سوریا توانی‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ساڵی‌ 2014وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وگروپه‌وه‌ داگیركرابوو.

.............


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران