هێزه‌كانی‌ عێراق گه‌یشتنه‌ ناوه‌ڕاستی‌ موسڵ

  • کۆدی هه واڵ : 817078
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی
Brief

چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌خۆرئاوای‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ زیندانی‌ بادوشیش گۆڕێكی‌ به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌.

هێزه‌كانی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خێرای‌ سه‌ر به‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عێراق چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌خۆرئاوای‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ زیندانی‌ بادوشیش گۆڕێكی‌ به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌.

بەپێی هواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: لیوا سامر ئیسماعیل، فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خێرا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان شه‌قامی‌ حه‌ڵه‌ب یان له‌به‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵ كۆنترۆڵ كردوه‌ و چوونه‌ته‌ ناو گه‌ڕه‌كی‌ بابلتۆب له‌ ناوه‌ڕاستی‌ موسڵ.

هاوكات ده‌سته‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كانیش بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌فیرقه‌ی‌ 16ی‌ سوپای‌ عێراق گوندی‌ خواجه‌ خه‌لیل و پرۆژه‌ی‌ ئاوی‌ گه‌وره‌یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناحیه‌ی‌ بادوش كۆنترۆڵ كردوه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دابینكردنی‌ ئاوی‌ به‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵه‌.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ڕاگه‌یاندنی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانیان گۆڕێكی‌ به‌ كۆمه‌ڵیان له‌ زیندانی‌ بادوش دۆزیوته‌وه‌ ، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی‌ دیكه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌، ئاشكرا نه‌كردوه‌


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران