لە پەلاماری شەوی چوارشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعودی بۆ پارێزگای سەعدە، باکووری یەمەن، دوو کەسی مەدەنی لەوان منداڵێک کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ابنا و تەلەڤزیۆنی ئێران، لەم پەلامارە یەک کەسیش بریندار بوو.
فڕۆژکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی پێشتریش بەردەوام خەڵکی یەمەنیان لە خاک و خوێن گەوزاند.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.