له دوانزه ساڵی ڕابردو دا لەندەن شەیەتی چەن هێرش بوەتەوە

  • کۆدی هه واڵ : 834138
  • سه ر چاوه : ckb.abna24
Brief

هێرشه‌كانی‌ شه‌وی‌ رابردوو بوو له‌ ناوه‌ڕاستی‌ له‌نده‌ن، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س كوژراون و 48 ی‌ دیكه‌ش برینداربوون

به‌ریتانیا له‌ساڵی‌ 2005 ه‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك هێرشی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌، كه‌ دواترینیان هێرشه‌كانی‌ شه‌وی‌ رابردوو بوو له‌ ناوه‌ڕاستی‌ له‌نده‌ن، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س كوژراون و 48 ی‌ دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها سێ هێرشبه‌ریش كوژران.

ئه‌مه‌ش دیارترین ئه‌و هێرشانه‌ن كه‌ به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی‌ له‌نده‌ن به‌خۆیه‌وه‌ بینیویه‌تی‌ له‌ساڵی‌ 2005 ه‌وه‌.

بەپێی هەواڵ دەری ئەلی بەیت.ع.ابنا: 7 ته‌مموزی‌ 2005: به‌ریتانیا چوار هێرشی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌ كه‌ سێ هێڵی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رو میترۆيان كرده‌ ئامانج، به‌هۆیه‌وه‌ 56 كه‌س كوژراون و 700 دیكه‌ش برینداربوون. گروپێكی‌ سه‌ر به‌ قاعیده‌ به‌رپرسیارێتی‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشه‌كانی‌ راگه‌یاند.

21 ته‌مموز: چوار هه‌وڵی‌ هێرشكردن له‌ناو میترۆو پاس له‌له‌نده‌ن شكستیان هێناو ئه‌و بۆمبانه‌ی‌ نرابوونه‌وه‌ نه‌ته‌قینه‌وه‌ به‌هۆی‌ بوونی‌ كێشه‌ له‌ دروستكردنیاندا.

حوزه‌یرانی‌ 2007: فڕۆكه‌خانه‌ی‌ غلاكسو له‌ باشوری‌ خۆرئاوای‌ سكوتله‌ندا بووه‌ ئامانجی‌ هه‌وڵێكی‌ هێرشبردن، كاتێك ئۆتۆمبیلێكی‌ گڕگرتووی‌ پڕ له‌ غاز و سوته‌مه‌نی‌ خۆی‌ كێشا به‌بینای‌ فڕۆكه‌خانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ بته‌قێته‌وه‌.

كه‌سێكی‌ هندی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌ لێده‌خوڕی‌، به‌هۆری‌ رووداوه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ختی‌ برینداربوو، دوای‌ چه‌ند مانگێك كۆچی‌ دوایی كرد. له‌ته‌نیشتیه‌وه‌ پزیشكێكی‌ عێراقی‌ هه‌بوو كه‌ ده‌ستگیركراو له‌ساڵی‌ 2008 به‌زیندانی‌ هه‌تا هه‌تایی سزادرا.

هه‌روه‌ها دوو ئۆتۆمبیلی‌ بۆمبڕێژكراو له‌له‌نده‌ن دۆزرانه‌وه‌ پێش ته‌قاندنه‌وه‌یان، كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ بیكادیلی‌ سیركس له‌ ناوه‌ڕاستی‌ له‌نده‌ن دانرابوون.

22 ئایاری‌ 2013: سه‌ربازێك به‌ناوی‌ لی‌ ریگبی‌ (25 ساڵ) به‌چه‌قۆ كوژرا له‌سه‌ر ده‌ستی‌ دوو هاوڵاتی‌ به‌ریتانی‌ به‌ره‌چه‌ڵه‌ك نێجیری‌ له‌ نزیك پێگه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ مه‌له‌كی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ وولویچ له‌ باشوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ له‌نده‌ن.

5 ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2015: كه‌سێك به‌ناوی‌ محی‌ الدین میر له‌دایكبووی‌ سۆماڵ دوو كه‌سی‌ دایه‌ به‌ر چه‌قۆ له‌ ده‌روازه‌ی‌ وێستگه‌ی‌ میترۆی‌ لیتونستون له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ له‌نده‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی‌ برینداربوون. هێرشه‌كه‌ دوای‌ دوو رۆژ هات له‌یه‌كه‌مین هێرشی‌ ئاسمانی‌ به‌ریتانیا بۆ سه‌ر داعش له‌سوریا.

ده‌سه‌ڵاتداران هێرشه‌كه‌یان به‌ "تیرۆریستی‌" وه‌سفكردو هێرشبه‌ره‌كه به‌ زیندانی‌ هه‌تا هه‌تایی سزادرا.

22 ئازاری‌ 2017: خالید مه‌سعود (52 ساڵ) كه‌ هاوڵاتییه‌كی‌ موسڵمانی‌ به‌ریتانی‌ بوو، به‌ ئۆتۆبیله‌كه‌یه‌وه‌ خۆی‌ كێشا به‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سی پیاده‌دا و به‌چه‌قۆش هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر پۆلیسێك تا كوشتنی‌ له‌سه‌ر پردی‌ ویستمنستر  له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا له‌له‌نده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی‌ پۆلیس به‌فیشه‌ك بیكوژێت.

داعش به‌رپرسیارێتی‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ هێرشه‌كه‌ راگه‌یاند.

22 ئایاری‌ 2017: هاوڵاتییه‌كی‌ به‌ریتانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك لیبی له‌كۆتایی ئاهه‌نگی‌ مۆسیقی‌ گۆانیبێژی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ئاریانا گراندی‌ له‌ هۆڵی‌ مانچسته‌ر ئه‌رینا له‌ مانچسته‌ر خۆی‌ ته‌قانده‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 22 كه‌س كوژراون و 116 ی‌ دیكه‌ش برینداربوون كه‌ به‌شێكی‌ زۆریان منداڵ و هه‌رزه‌كار بوون. داعش به‌رپرسیارێتی‌ له‌ هێرشه‌كه‌ راگه‌یاند.

.............


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران