شەڕ لە دێرەزوور بەردەوامە

شەڕ لە دێرەزوور بەردەوامە

ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جەزیرە لە پارێزگای دێرەزور بەردەوامە،

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ هێزەكانی سوریای دیموكرات توانیان شارۆچكەی مەركەدە و 24 گوندی سەر بەوە شارۆچەكەیە كۆنترۆڵ بكەنەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردەوە كە دوای گەمارۆدانی چەند رۆژیی و دوای شەڕێكی سەخت، شەڕڤانان شارۆچكەی مەركەدە و 24 گوندیان ڕزگاریان كردووە.

لە لایەكی دیكەوە، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر پێگەكانی شەڕڤانان لە كێڵگەكانی نەوتی عەمر، و شەڕێكی سەخت لە نێوان هەردوولادا ڕوویداوە، و دوای چوار كاتژمێر هێرشەكە تێشكێنراوە، و سێ چەكداری داعش كوژراون .

بە رزگاركردنی شارۆچكەی مەركەدە، و 24 گوندی سەبەو شارۆچكەیە، شەڕڤانان پێنج هەزار كیلۆمەتری دووجا لە ڕیفی دێرەزور، و حەسەكە لە دەستی داعش كۆنترۆڵكردووەتەوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران