شەڕی قەلەبازەڵەکانی سەلەفیەت لەگڕگرتندایە+18

شەڕی قەلەبازەڵەکانی سەلەفیەت لەگڕگرتندایە+18

گروپی داعش لەویلایەتی نەنگرهار لە ئەفغانستان دووکەسیان بەشیوەیەکی زۆر دڕندانە سەربڕی ،

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ ئەوگروپە قێزەونە بەبڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک ڕایانگەیاندوە کە ئەندامێکی گروپی ئەلقاعیدە وە سیخوڕێکی حکومەتی ئەفغاستانی سەربڕیوە ، وێنەکان وا نیشانی دەدەن لەناوچەیەکی داپۆشراو بەبەفردا ئەوکارەیان کردوە ،کە یەکێکیان ناوی عبدسلام بووە کەبەردەستی هاوقەتارە پێشینەکانی خۆی کەوتوە ،
ویلایەتی نەنگرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان دایە و بە ناوەندی چالاکیەکانی گروپی داعش دادەنرێت

لە چەند ڕۆژی پێشودا وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاندبوو:لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە زیاتر لە ۲۳۰۰داعشی لە پێکدادانەکانی نێوان داعش و هێزە ئەمنیەکاندا لە نەنگرهار، کەنر،جوزجان وە سەرپڵ کوژراون کە ٦۰۲کەسیان لەسەرکردە داعشیەکانی ناوچەکەبوون ،
هێزە ئەمنیەکانی ئەفغان لەوماوەیەدا زیاتر لە ۱۲۰۰پێگەی داعشیان دۆزیوەتەوەو هێرشیان کردۆنەتە سەر وەلەناویان بردوون ،یەکێک لەو خاڵانەی هێرشی بۆکراوەو تێکشکێنراوە ڕادوێی داعش بووە لە نەنگرهار.

داعش کوڕەگەورەکراوە زۆڵەکەی خودی ئەلقاعیدەیە،چونکە توخمەکەی حەرام بوە ئەوەتا لەگەڵ باوکە چەتەکەیدا بەشەڕهاتوە ،هێزە توندەڕەوەکان چونکە نین بەشوێن ئاماجە ڕاگەیەنراوەکانیانەوە ،کەبەناو گوایە بۆ سەرخستنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام کاردەکەن،بەڵام هەموویان بەبێ جیاوازی دروست کراوی دەستی ئمپریالیستی جیهانین ،بۆناشیرینکردنی ئاینی پیروزی ئیسلام دروستکراون ،سوپاس بۆخوای گەورە لەکوردستاندا هێزی چەکداریان لەبارچوو ،ئەگەر لەباریان نەچوایە ڕۆژگاری ئێمە لە ڕۆژگاری لیبیا و ئەفغانستان باشترنەدەبوو ،

خۆخۆشمان دیمان بەچاوی خۆمان بزوتنەوەی ئیسلامی وایدەزای هێزی لەبن نەهەتوی هەیە هەموو ڕۆژێک لەگەڵ یەکێتی و پارتیدا لەسەر چەندقاز شەڕی خوێناویان هەڵدەگیرسان .

وەلەکۆتایدا جوندلئیسلامیان لێ جیابویەوە بونە کێشەیەکی زۆرگەورە بۆ خەڵکی هەورامان و هەڵەبجە وناوچەی شارەزور وە چەند پێشمەرگەی دێرنی خەڵکی ناوچەکەیان سەربڕی ،

داعش و ئەلقاعیدە دوو دیین و دوو بۆچون و تەنانەت دوو مەزهەبی جیاوازنین ،هەردوکیان لەسەر یەک خەت و یەک پرۆگرامن کەبریتیە لە دینە تازە کەی ئیبن تەیمیەی حەڕانی و محەمەد کوڕی عەبدولوەهاب ، کە جگە لەخۆیان هەمووان کافرن و دەتوانن سەریان ببڕن ، ئێستە ئێمە لەسەردینتان نین کێشەنی یە ،بەڵام ئێوە لەسەر یەک قوتابخانەشن ، لەهیچ جێگەیەکی دنیادا ئیسلامی سیاسی پێکەوە نایاکرێت وهاودەنگ نابن،

لەهەمووی سەیرتر ئەوەیەلێپرسراوەکانیان هەریەکەیان چوار ژنی نوقوڵییان هەیە و چەند کچی جوانی شۆخ وشەنگ بە جیهادی نیکاح بۆ خۆیانییان مارە کردوە ، وە بەشیشیان ناکات . وە کوڕی هەژارانیش دەنێرن بۆ جیهادی کافران و خۆ تەقاندنەوە ،
هێزەکانیشیان ئەوەند عقڵ و ژیرییان نیە بڵێن ئەگەر ئەوەندە ڕاست دەکەیت خۆتان بۆ لە پێشەوە ناڕۆن بۆناو حۆریەکانی بەهەشت و حۆریە زەمینی یەکانتان جێ بهێڵن بۆ هێزە ڕەشوڕوتەکانتان با ئەوانیش کەمێک هەرلەدنیادا مەزەی حۆری روسی بچێژن ،.داوالەخەڵکی مووسوڵمانی بەشەرەفی کورد دەکەم هەرگیز نەهێڵن لەناو ڕەگوو ڕیشەتاندا فکری سەلەفی گەشەبکات ،چونکە تەشەنەی فکریان یەکسانە بە نا ئەمنی و خوێن ڕشتن و کۆمەڵ کوژی خەڵکی بێتاوان و جیهادی نکاح ، وە نمونەشی زۆر نزیکە هەموو بەچاوی خۆمان دەیبینین لە لیبیا هەموو ئەوانەی یەکتر دەبڕنەوە هاوفکرن سۆماڵی و ئەفغاستان و فلیپین و سوریاو عێراق.
داواکارم خوای گەورە کوردو کوردستان لە فکری شەڕی سەلەفیەت و داعشیەت و ئەلقاعیدە بپارێزێت


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران