شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش له‌ 40% بودجه‌ی‌ وڵات ده‌بات

  • کۆدی هه واڵ : 816305
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

به‌غدا گرفتی‌ ئه‌و تۆی‌ نیه‌ له‌ پاره‌و فرۆشی‌ نه‌وت

وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ گروپی‌ تیررۆریستیی‌ داعش، له‌ سه‌دا چلی‌ بودجه‌ی‌ وڵات ده‌بات، له‌ بایه‌خی‌ ئه‌و قسانه‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ مایه‌پوچبونی‌ عیراق ده‌كه‌ن له‌ ساڵی‌2020دا.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: عه‌بدولزه‌هره‌ هنداوی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عیراق ڕایگه‌یاند، به‌غدا گرفتی‌ ئه‌و تۆی‌ نیه‌ له‌ پاره‌و فرۆشی‌ نه‌وت، چونكه‌ ڕێژه‌ی‌ ئه‌و نه‌وته‌ی‌ له‌ پێش ساڵی‌ 2014دا  ده‌فرۆشرا بریتیی‌ بوو له‌ دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت و نرخه‌كه‌ی 100 دۆلار بوو.

 ده‌شڵێت: له‌ ئێستادا عێراق هه‌مان ئه‌و داهاته‌ به‌ده‌ستی‌ دێنێت، چونكه‌ ئێستا چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشین به‌ په‌نجا دۆلار, به‌ڵام گرفتی‌ سه‌ره‌كیی‌ عیراق له‌ كورتهێنانی‌ بودجه‌و پرسی قه‌رزكردن و هه‌ندێك گرفتی‌ دارایی‌ دیكه‌یه‌، په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ وڵات له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی‌ تیرۆریستیی‌ داعشدا دوچلری بووه‌، كه‌ تێچویه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌و له‌ سه‌دا چلی‌ بودجه‌ی‌ عیراق ده‌بات.

له‌ باره‌ی‌ ئه‌و قسانه‌شی‌ باس له‌ مایه‌پوچبونی‌ عیراق ده‌كات له‌ ساڵی‌ 2020دا  به‌هۆی‌ ئه‌و قه‌رزه‌ زۆره‌ی‌  كردوێتی‌, وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عیراق ڕایگه‌یاند, هه‌موو ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن، ئابوریی‌ عیراق ده‌توانێت خۆی‌ بگه‌شێنێته‌وه‌و بێته‌وه‌ سه‌ر پێ.

..........


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران