"سەجاد" منداڵێكی كەم ئەندام لە سەر دەستەكانی لەڕێگەی كەربەلا + وێنە

ڕپێوانی چلەی ئیمامی حوسەینی ئەمساڵ بە دروشمی " من البحر الی النحر" ( لە زەریاوە تاكوو سەربڕین) دەستی پێ کرد

 لەڕێ پێوانی چلەی ئیمامی حوسەین كە ئەمساڵ بە دروشمی " من البحر الی النحر" ( لە زەریاوە تاكوو سەربڕین) لە باشوری عێراقەوە دەستی پێ كردوە، منداڵێكی كەم ئەندام كە بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت بەسەر قاچەكانیەوە ئەو ڕێگەیە ببڕێت بە ورەیەكی پۆڵاینەوە بە سەر دەستەكانی لەڕێگە دایەڕ و بە كەربەلای موعەلا.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ لەكاتێك دا كە چەند ڕۆژێك ماوە بۆ چلەی ئیمامی حوسەین ع خەڵكی ناوچە باشوریەكانی عێراق بە تایبەت شاری بەسرە، ڕێپێوانی چلەی ئیمامی حوسەینیان دەست پێ كردوە .

لە ئەم ڕێ پیوانە گەورەیە دا كە ئەمساڵ بە دروشمی " من البحر الی النحر" ( لە زەریاوە تاكوو سەربڕین) دەستی پێ كردوە، منداڵێكی كەم ئەندام كە بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت بەسەر قاچەكانیەوە ئەو ڕێگەیە ببڕێت بە ورەیەكی پۆڵاینەوە بە سەر دەستەكانی لەڕێگە دایەڕ و بە كەربەلای موعەلا بەڕێ كەوتوە.

سەجاد منداڵێكی 6 ساڵە كە سەر بە شاری بەسرەیە كە هەر لە منداڵیەوە كەم ئەندام بوە، بەیارمەتی دەستەكانی هەنگاوە لە ئەم ڕێبازە قورسەدا هەڵ گرتوە تاكوو خۆشەویستی خۆی بۆ ئیمامی بە سەر و كفنی خۆی دوپات بكاتەوە.

ئەم عاشقە حوسەینیە بە جلێكی سەوزەوە و كڵاوێك كە بە كڵاوی كوفی ناسراوە و بە سەریەوە نوسراوەیاحوسەین لە ئەم ڕێبازە دایە.

شایەنی باسە كەیەكەمین ئاڵا بە دەستانی چلەی ئیمامی حوسەین ع لەڕێو ڕ سمێكی گەورە دا لە ناوچەی راس البیشە سەر بە شاری فاو لە محافزەی بەسرە باشوری ترین ناوچەی عێراق ، ڕێ پێوانی ئەربەعین دەستی پێ كردوە.

پێش بینی دەكریت ئەو زائرانەی كە لە 700 كیلۆمەتری باشوری كەربەلاوە، ڕێ پێوانیان دەست پێ كردوە ، لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا ببێت بە شەپۆلێكی ملیۆنی لە مرۆڤەكان كە هەمویان بۆیەك ئامانج هەنگاویان لە ئەم ڕێبازە دا داناوە.

............

 


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران