موسڵ

سێ‌ سه‌ركرده‌ی‌ داعش له‌ هێرشێكی‌ فڕۆكه‌كانی‌ عێراقدا كوژران

  • کۆدی هه واڵ : 816858
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

له‌ئه‌نجامی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ عێراق ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی‌ بیانی‌ گروپی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌گه‌ڕه‌كی‌ 17 ته‌مموز له‌ باكوری‌ به‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵ كوژراون.

له‌ هێرشێكی‌  فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ عێراقدا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی‌ گروپی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌به‌ری‌ خۆرئا‌وای‌ موسڵ كوژران و حه‌شدی‌ شه‌عبیش هێرشێكی‌ داعشی‌  له‌نزیك قه‌زای‌ ته‌له‌عفه‌ر تێكشكاند.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا:  له‌ئه‌نجامی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ عێراق ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی‌ بیانی‌ گروپی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌گه‌ڕه‌كی‌ 17 ته‌مموز له‌ باكوری‌ به‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵ كوژراون.

هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ زانیاری‌ وردی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی‌ داعش بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندوه‌، له‌و هێرشه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌بو عائیشه‌ی‌ به‌ڕه‌گه‌ز تاجیكستانی‌ كه‌ شاره‌زابووه‌ له‌ بۆمبڕێژكردنی‌ ئۆتۆمبێل و ئه‌بو محه‌مه‌دی‌ ڕوسی‌ ئه‌ندازیاری‌ فڕۆكه‌ و ئه‌بو عومه‌ری‌ فه‌ره‌نسی‌ به‌ڕه‌گه‌ز تونسی‌ كوژروان.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بڵاویكرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان هێرشێكی‌ داعشیان له‌نزیك قه‌زای‌ ته‌له‌عفه‌ر له‌ خۆرئاوای‌ موسڵ  تێكشكاندوه‌ و توانیویانه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ ئه‌و گروپه‌ بكوژن و كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ربازیش تێكبشكێنن.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران