داعش کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی بە فەرمی ڕاگەیاند

  • کۆدی هه واڵ : 841818
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

گروپی تیرۆریستی داعش دوای بڵاو کردنەوەی بەیانیەیەکی کورت دوای پشت ڕاست کردنەوەی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی ڕایگەیاند، بە زو ترین کات،ناوی خەلیفەی نوێ ڕادەگەیەنن.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: گروپی تیرۆریستی داعش دوای بڵاو کردنەوەی بەیانیەیەکی کورت کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، بە زو ترین کات،ناوی خەلیفەی نوێ ڕادەگەیەنن.

قەناتی السومریەی عێراق ڕۆژی سێ شەمە بە نەقڵ لە سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە محافزەی نەینەوا ڕایگەیاند، کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لە بەیانیە نوێ کەی داعش دا پشت ڕاست کراوەتەوە.

داعش چەکدارەکانی خۆی بە مانەوە لە ناوچە کۆنتڕۆڵ کراوەکانی خۆی بانگ دەکات و داوا دەکات لێیان بە هەموو شێوەیەک لە ناوچەکانی ژێر دەستیان بپارێزن.

ئەم گروپە تیرۆرستیە تەکفیریە کە پێشتر قسە کردن سەبارەت بە کوژرانی بەغدادی قەدەغە کردبوو دو ڕۆژ پێش ئەم فەرمانەی لە تەلەعفەر لابرد.


بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێک دایە کە چەکدارانی داعش بۆ بڵاو کردنەوەی هەواڵەکانی خۆیان زیاتر لە هەواڵ دەری ئەعماق سود وەردەگرن.

نێردراوی مافی مرۆڤ لە سوریە کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی پشت ڕاست کردەوە.

نێردراوی مافی مرۆڤ لە سوریە ئەمڕۆ سێ شەمە ڕایگەیاند چەندین هەواڵی متمانەپێ کراوی پێ گەشتوە کە باس لە ئەوە دەکات ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی گروپی تیرۆریستی داعش کوژراوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە گومان دەچێت ئەلبەغدادی لەیەکێک لە هێرشە ئاسمانیەکانی ڕوسیا بۆ سەر کۆبونەوەیەکی فەرماندەکانی داعش لە نزیکی ڕقەی سوریا کوژرابێت، بەڵام واشنگتۆن ڕایگەیاند ئەمریکا ناتوانێت کوژرانی بەغدادی پشت ڕاست بکاتەوەو هەروەها کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئەوروپی و عێراقی سەبارەت بە ئەم هەواڵە گومانیان هەبوو.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ڕێی فڕۆكه‌ی جۆری سۆ-35 و سۆ34 له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی باشوری ره‌ققه‌ ئه‌نجامدراوه‌، و پێشتر لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌.به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ش كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له‌و هێرشه‌دا 30 سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی داعش و 300 پاسه‌وانیان كوژراون.

کوژرانی بەغدادی یەکێک لە گەورەترین شکستەکانی داعشە کە ڕوبەڕوی بونەتەوە.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران