داعش ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکانی بەسرەی گۆڕی

داعش ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکانی بەسرەی گۆڕی

داعش ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکانی بەسرەی گۆڕی

لەگەڵ هێرشی خۆپیشاندەران دا لە شاری بەسرە بۆ سەر مقەرە حیزبیەکان و فەرمانگەکانی حکومەت هەندێک کەس هێرشیان کردە سەر کونسوڵگەری ئێران و سوتاندیان ، لێپرسراوانی هەماهەنگی خۆپیشاندانەکان لە بەسرەدا دوای ئەوەی ڕایانگەیاند و بەرائەتی خۆیانیان ڕاگەیاند لەوکارەی کە کراوە ،هەروەها ڕایانگەیاند کە ئەوەکاری بەعسیە کۆنەکان و هەستە خەوتوەکانی داعش بووە و هەندێکیش لە خەڵکی خرابکار و خەڵکی ساویلکەش لەوکارەدا یارمەتیان داون ، وە ڕێڕەوی خۆپیشاندانی ئارامی خەڵکی بەسرەیان گۆڕیوە ،

لێپرسراوانی هەماهەنگی خۆپیشاندانەکانی بەسرە شەوی هەینی لە ڕاگەیەنراوێکیاندا ڕایانگەیاند کە ئەوان بەهیچ شێوەیەک لەبەرنامەیاندا نەبووە دەست درێژی بکەنە سەر کونسوڵگەریەکان بەتایبەتی سەرکونسوڵگەری جمهوری ئیسلامی ئێران وە لەبەر ئەو کارە ناشایستەی کەکراوە بڕیاریانداوە ڕۆژی شەممە نەڕژێنە شەقامەکانەوە

وەهەر لەوڕاگەیەنراوەدا هاتوە داوا لە هێزە ئەمنیەکان دەکەن لەبری گرتنی خۆپیشاندەرانی خۆپیشاندانە ئارامەکاندا لەو ئارامشە یەک ڕۆژەی کە کەسێک ناڕژێتە شەقامەکانەوە سود وەرگرن و ئەو تاوانکارانەی ئەوتاوانەیان ئەنجام داوە دەسگیریان بکەن .

ابو ئەحمەد بەسری لەگەڵ هەواڵنیری کوردستان تایمز بەتەلەفۆن ڕاێگەیاندوە ئێمە وەکو خەڵکی بەسرە بە سوننی و شیعەمانەوە کونسوڵگەری جمهوری ئیسلامی ئێران بە شوێنێکی پیرۆز دەزانین و هەرگیز ئەو هەڵەیەمان بۆ ڕاست ناکرێتەوە ، چونکە ئێمە وەکو میلەتی عێراق خۆمان بە قەرزاری ئێران دەزانین بو پشتیوانیەکانی لە میلەتی عێراق لە جەنگی تیرۆرو داعش دا .

بەڵام بۆ ئەوەی بۆ هەموو دنیای بسەلمێنین کە خەڵکی بەسرە نەبوون کونسوڵگەری جمهوری ئیسلامیان سوتاند سەرانی هەماهەنکردن و بەرنامە داڕێژەرانی خۆپیشادانەکان بڕیاریان داوە یەک ڕۆژ نەڕژێینە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنیەکان بتوانن ئەو گیرەشێوێنە داعشیانە بدۆزنەوە و ڕەوانەی دادگایان بکەن .

هەروها ئەبو ئەحمەد بەسری ڕایگەیاند کە ئەوان دەزانن داعش لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دا ڕایگەیادوە کە ئەوەکاری ئەوان بووە و هەندێک وێنەی تابەتیشیان لەوجێگەەدا گرتوە و بڵاویانکردۆتەوە ، و لێپرسراویەتی خۆیانیان لەو سوتاندنە ڕاگەیاندوە .

وە داواکاریەکی ئاڕاستەی هەموو بیانیەکانی بەسرەکردوەو دەڵێت : هیچ پێویست بە ترس ناکات خەڵکی بەسرە ئەوەندە ڕۆشنبیرن کە دەست بۆ میوانەکانیان نەبەن وەلە ڕۆژانی داهاتودا ڕێگە بە گێرەشێوان نادەن لەوکارانە دوبارەبکەنەوە . ئەبو ئەحمد بەسری حەزی نەکردوە لەوە زیاتر بناسرێت و لەبارەی خۆیەوە زانیاری زیاتر بڵاو بکەینەوە


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران